
ستیکەری دەرمان و یەکێک لە دەرمانخانەکانی کوردستان
ئاڤا نیوز
ماوەیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕێکلام بۆ جۆرە دەرمانێک دەکرێت گوایە لە دەرەوە هاوردە کراوە و گرەنتی چاککردنەوەی سەد لە سەدە، وا ڕێکلامی بۆ دەکرێت ئەو دەرمانانە بۆ چارەسەری چەند جۆرێکی نەخۆشی، هەوکردنی جومگەکان و کێشەی گورچیلەکان بەکاردێن، ئینجا بە ئۆنڵاینیش دەفرۆشرێن. وەزارەتی تەندروستیش لە ڕێگەی ئاڤاوە ڕوونکردنەوە دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: هاونیشتمانییەک ڤیدیۆیەکی بۆ ئاڤا ناردووە و دەڵێت: دەرمانەکەم کڕیووە بەمەرجی ئەوەی سوودی لێ وەرگرم، بەڵام بەهیچ جۆرێک سوودم لێ وەرنەگرتووە. دواتر ئاڤا میدیا لە ڕێگای وەزارەتی تەندروستییەوە بەدواداچوونی بۆ فرۆشتنی ئەمجۆرە دەرمانانە کرد کە بە ئۆنڵاین دەفرۆشرێن.
لێدوانی فەرمی: د. سەرکار سوورچی، وتەبیژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەر دەرمانێک لەڕێگەی ئۆنلاینەوە بفرۆشرێت، جێگەی متمانەی وەزارەتی تەندروستی و کوالێتیی کۆنتڕۆڵ نییە، وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ فرۆشتنی دەرمان نییە بەشێوەی ئەلیکترۆنی.
د. سەرکار سوورچی گوتیشی: داوا لە هاونیشتمانیان دەکەم هیچ دەرمانێک بە ئۆنلاین نەکڕن و خۆیان تووشی گرفتی تەندروستیی نەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو دەرمانێک پێویستە ستیکەری کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمانی پێوە بێت، سەیری ئەو دەرمانەمان کردووە ستیکەری لەسەر نییە بۆیە ڕێگە پێدراو نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






