
لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی کرد، بەگوێرەی لێکتێگەیشتنەکەش کۆمپانیا زەبەلاحەکەی بواری وزە بۆ گەشەپێدان بە کێڵگەکان و دۆزینەوەی کێڵگەی نەوتی نوێ لە پارێزگاکانی عێراق دەستبەکار دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق دەڵێت، ئەوان و ئەمریکا کە خاوەن ڕێککەوتنی ستراتیژیی هاوبەشن، بۆیەش دەیانەوێت لەبوارەکانی بەرهەمهێنان، پاڵاوتن، وەبەرهێنانی غاز و بەکارهێنانی تازەترین تەکنەلۆژیای سەردەم، سوود لە توانای کۆمپانیا ئەمریکییەکان وەربگرن کە لەم بوارەدا خاوەن ئەزموونن، بەتایبەتیش کۆمپانیای شیڤرۆن کە سێیەم گەورەترین کۆمپانیای نەوتی جیهانە و سامانەکەی بە زیاتر لە 270 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە سەرپەرشتی یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەنێوان وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی کرد بۆ پڕۆژەی ناسرییە کە چوار ناوچەی ئاشکراکردنی کێڵگەی نەوتی لە خۆدەگرێت، لەگەڵ گەشەپێدانی کێڵگەی نەوتی بەلەد و کێڵگەی نەوتی دیکە و دۆزینەوەی کێڵگەی نوێی نەوتی دیکە لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق.
لە میانەی مەراسیمەکەدا سوودانی قسەی کرد و وتی، خۆشحاڵە بە گەڕانەوەی شیڤرۆن بۆ عێراق و دڵنیاییشدا کە حکومەتی عێراق ڕێبازێکی جیاوازی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی بواری نەوت و بەتایبەت ئەمریکییەکان گرتووەتەبەر تا بێن و لە وڵاتدا وەبەرهێنان بکەن، ستایشی کاری کۆمپانیاکەشی کردووە کە دەیەوێت تەکنەلۆجیای نوێی نەوتی بهێنێتە وڵات و پڕۆژەکانیشی دۆستی ژینگەن.
لەلایەکی دیکەوە: فرانک ماونت، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای شیڤرۆن دوای ئەوەی واژۆی لەسەر یاداشتەکە کرد، ڕایگەیاند، کۆمپانیاکەیان خواستی کارکردنی لە عێراق هەیە، بەتایبەتیش کە وڵاتەکە دەرفەتی کاری باشی تێدایە و ئەوان دەیانەوێت هاوبەشییەکی درێژخایەن لەگەڵ بەغدا بونیاد بنێن، لەهەمان کاتیشدا دەیانەوێت ئەزموونی خۆیان بۆ باشترین وەبەرهێنان لە عێراق بەکاربهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
پووتین پێشنیاز دەکات کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە مۆسکۆ بکرێت
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا بڕیارێک لەبارەی کۆچبەرانەوە دەدات
- بژاردە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
27 کەس لەمزگەوتێکی نایجیریا دەکوژرێن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن 542 کاندید لە کێبەرکێی هەڵبژاردن دوور دەخاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
جلەکانی زێلێنسکی لەکۆشکی سپی جارێکی دیکە دەنگی دایەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی کڕینەوەی سامانی کولتووریی عەزیز گەردی دەدرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی 11 جار سوپاسی ترەمپ دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
وێنەی کۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی ئەورووپا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندی سەرخوار سەرقاڵی پیشەی ئاژەڵدارین
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
پووتین پێشنیاز دەکات کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە مۆسکۆ بکرێت
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا بڕیارێک لەبارەی کۆچبەرانەوە دەدات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن 542 کاندید لە کێبەرکێی هەڵبژاردن دوور دەخاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لووتکەی سەربازیی ناتۆ لەبارەی ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ کەشتیی جەنگیی موشەکهاوێژ ڕەوانەی کەناراوەکانی ڤەنزوێلا دەکات