
دیمەنی حەجاج نوگرە سەلمان لە زیندان. وێنە؛ ئاسایشی نیشتمانی عێراق
ئاڤا نیوز
لە دانپێدانانێکی شۆکهێنەردا کە پەردە لەسەر یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی ڕژێمی بەعس هەڵدەداتەوە، عەجاج ئەحمەد حەردان، ناسراو بە "حەجاج"، بەڕێوەبەری پێشووی زیندانی نوگرە سەلمان، دانی بە بەرپرسیارێتیی خۆیدا نا لە کوشتنی بەکۆمەڵی هەزاران زیندانیی کورد لە ڕێگەی سیاسەتی برسیکردنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای 37 ساڵ لە خۆشاردنەوە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە ترسناکترین تاوانبارانی ڕژێمی بەعسی بەناوی عەجاج ئەحمەد حەردان، ناسراو بە "حەجاجی نوگرە سەلمان"، ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: تۆمەتبار عەجاج، لە دانپێدانانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی "سەباح"، نەک هەر نکۆڵی لە تاوانەکانی ناکات، بەڵکو بە ڕاشکاوی ئاشکرای کرد کە ئەو "سەرپەرشتیی پەیڕەوێکی سیستماتیکی لە برسیکردن و دەستدرێژیی ڕۆژانەی کردووە وەک ئامرازێک بۆ کوشتنی بەکۆمەڵ."
زانیاریی زیاتر: بەپێی دانپێدانانەکانی، کاتێک لە ساڵی 1989 پۆستی بەڕێوەبەری زیندانی نوگرە سەلمانی وەرگرتووە، زیندانەکەی لە نزیکەی 400 زیندانیی عەرەب خاڵی کردووەتەوە و لە شوێنی ئەوان، نزیکەی 3 هەزار زیندانیی کوردی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێرەوە بۆ گواستراونەتەوە، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی تاوانەکە بە شێوەیەکی ئامانجدار دژی کورد ئەنجام دراوە.
لە ترسناکترین بەشی دانپێدانانەکەیدا، عەجاج دەڵێت: "برسێتییمان وەک چەکێکی جەنگ بەکارهێنا، کە لە بۆردوومانی سەربازی کەمتر کوشندە نەبوو، لە ماوەی تەنیا دە مانگدا دوو لەسەر سێی دەستگیرکراوان گیانیان لەدەستدا."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم دانپێدانانە تیشک دەخاتە سەر ئەو ڕێبازە دڕندانەیەی کە ڕژێمی بەعس بۆ لەناوبردنی نەیارەکانی، بەتایبەت گەلی کورد، بەکاری دەهێنا و نوگرە سەلمانی کردبووە یەکێک لە ترسناکترین ئۆردوگاکانی مەرگ لە مێژووی هاوچەرخدا.
باکگراوند: تۆمەتبار عەجاج ئەحمەد حەردان عوبەیدی، لە پارێزگای سەڵاحەدین لەدایکبووە و دەرچووی کۆلێژی ئاسایشی نەتەوەیی - خولی حەوتەمە. چەندین پۆستی جیاوازی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایش (هەولێر، ڕومەیسە، نەجمی، بوسیە، موسەننا) وەرگرتووە، تا بووەتە سەرپەرشتیاری گشتیی زیندانی نوگرە سەلمان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






