وەزیری پەروەردەی عێراق بۆ ئاڤا: قەرز وەربگرین قوتابخانە لە کوردستانیش دروست دەکەین
- هەواڵ
- 21 ئاب
ئاڤا نیوز
وەزیری پەروەردەی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەهێز و بەردەوامن، لەو چوارچێوەیەشدا ئەگەر قەرزی چینی بۆ عێراق بەردەوام بێت، هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی وڵات قوتابخانەی نوێ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش دروست دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری هەولێر وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردەی عێراق، سێیەمین کۆڕبەندیی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم نامس جبووری، وەزیری پەروەردەی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم پەیوەندییەکی پتەو و بەردەوام و بەهێزن، لەساڵی ڕابردووەوە ئەوە چوارەمین دیدار و کۆبوونەوەی هاوبەشمانە کە دوایینیان لەبارەی بەئەلیکترۆنیکردن و بابەتی ژیریی دەستکرد بوو، ئێمە لەئەمساڵدا لەبواری فێرکردنی پیشەییدا بەشی ژیریی دەستکردمان کردووەتەوە و ساڵی داهاتووش بۆ قۆناغی دووەم بابەتی ئاسایشی ئەلیکترۆنی زیاد دەکەین".
زانیاریی زیاتر: لەبارەی ڕێککەوتنی چین و عێراقیش بۆ دروستکردنی قوتابخانە، ئیبراهیم نامس جبوری وتی، "لەچوارچێوەی ڕێککەوتنمان لەگەڵ چین بڕیارە چوار هەزار قوتابخانە دروستبکرێن، بەڵام تائێستا هەزار قوتابخانە تەواوبوون، ئێستاش کارکردن بۆ قوتابخانەی نوێ وەستاوە و پڕۆژەکە ڕەوانەی سندووقی عێراق بۆ گەشەپێدان کراوە، ئومێد دەکەین لە چەند ساڵی داهاتوو قوتابخانەی سێ دەوامی و دوو دەوامی کۆتایی پێبێت، ئێستاش هیچ قوتابخانەیەکی قوڕ لە وڵاتدا نییە، ئەگەر قەرزی چینیش بۆ دروستکردنی قوتابخانە هەبێت کوردستان پشکی تایبەتی خۆی دەبێت".
لەلایەکی دیکەوە: پەیوەست بە گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایانی سنووری کەرکووک و نەینەوا لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانەوە بۆ سەر حکومەتی فیدراڵ، وەزیری پەروەردەی عێراق ئەوەی خستەڕوو، گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایان لە سنووری کەرکووک و نەینەوا لە حکومەتی کوردستانەوە بۆسەر حکومەتی فیدراڵ هەرچەندە لە یاسای بودجە و ڕێککەوتنەکاندا هەیە، بەڵام ئێستا وڵات یەک بودجەی هەیە و وەزارەتی دارایی عێراق بەیەکجار و پێکەوە مووچە بۆ هەرێم و هەموو ناوچەکانی دیکەی وڵات خەرج دەکات.
باکگراوند: ساڵی 2019 عێراق و چین ڕێککەوتن لە بەرامبەر پێدانی نەوت بە وڵاتە، چین پڕۆژەی گەورەی ژێرخان لە عێراق دروستبکات و کاری لەپێشینەش درابوو بە دروستکردنی قوتابخانە، بەڵام لەکۆتایی ساڵی ڕابردووەوە ڕێککەوتنەکە وەستاوە و دەوترێت بەهۆی گوشاری ئەمریکاوە بووە بۆسەر بەغدا تا هەماهەنگی ئابووری لەگەڵ چین ڕابگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






