دەرفەت ڕووبار
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕووداوێکی خنكان لە ئاوی زێی گەورە لە دەڤەری بلێ و بارزان، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی مێرگەسۆر بە هاوكاریی بەرگریی شارستانیی سۆران، توانییان تەرمی خنكاوەكە لەزووترین كاتدا بدۆزنەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ئێوارەی ئەمڕۆ 21ـ8-2025، ڕووداوێکی خنكانی منداڵێكی تەمەن 10 ساڵان بە ناوی دەرفەت ڕووبار لە ئاوی زێی گەورە بڵاوبووەو، كە بە مەبەستی گەشت و مەلەوانی، لەگەڵ خانەوادەكەی ڕووی لە دەڤەری بلێ و بارزان كردبوو.
لێدوانی فەرمی: ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بۆ ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، "دوای ئاگاداركردنەوەمان بە ڕووداوی خنكان، تیمەكانمان بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی مەلەوانی مێرگەسۆر، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانییان لە زووترین كاتدا تەرمی خنكاوەكە بدۆزنەوە كە بەپێی زانیارییەكان، منداڵێكی تەمەن 10 ساڵانە بەناوی دەرفەت ڕووبار، لەگەڵ خانەوادەكەی بۆ مەبەستی مەلەوانی چووەتە ئەو ناوچەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی لێدوانی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، ئەمە هەشتەمین ڕووداوی خنكانە كە ئەمساڵ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تۆماردەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 25 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
59 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






