لاهور شێخ جەنگی دوا پەیامی بڵاوکردەوە؛ گەردەنم ئازاد بکەن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لاهوور شێخ جەنگی لەسەربانی لالەزار دەرکەوت و پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای گەردەن ئازادی دەکات.

پەیامی فەرمی: لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ڕەنگە ئەوە دواپەیامم بێت، ئێمە بە پێوە وەستاوین و بە پێوە دەمرین".

لاهوور شێخ جەنگی ئەمانەشی وت:

- من تا ئێستا کوردایەتیم کردووە.

-  من بۆ خاتری خەڵک لێرەمە و دەمتوانی لە دەرەوەی وڵات خۆشترین ژیانم هەبێت.

- لە دوای 8ی تەمموزیش دەرفەتی زۆر گەورەم بۆ هاتە پێش کە بتوانم ئەمە بکەم، بەڵام من بڕیارمدا لێرە بمێنمەوە و ملکەچی هیچ هێز و لایەنێکی مەلهوور، گەندەڵ، خیانەتکار، ناپیاو و ناپاک بەرامبەر بە خاک و نیشتمان نەبم.

- ئەو هێزەی بڕیارییان داوە هێرش بکەن، هەمووتانم خۆش دەوێت، من داوای لێبوردن لە هەمووتان دەکەم، گەردەنم ئازاد بکەن".

- کوردایەتی خۆمم سەلماند لە هەر چوار پارچەی کوردستان، ئەوەی پێمکرا من کردم، خەڵکی کوردستانم خۆشدەوێت.

- داوای لێبوردن لە خەڵکی سلێمانی دەکەم ئەگەر ببینە هۆکاری ناخۆشی بۆیان، چاوتان ماچ دەکەم.

زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا ڕایگەیاند، "سەرچاوەیەک پێی ڕاگەیاندین، دەبێت ئەمشەو لاهووری شێخ جەنگی دەستگیر بکرێت، ئەو هێزەی ئامادەن چواردەوری تەواوی لالەزاریان داوە، تائێستا هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ڕووینەداوە". 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ