
چەند دیمەنێک لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی دوای ڕووبەڕووبووونەوەیەکی سێ کاتژمێری، لاهوور شێخ جەنگی و خێزان و براکانی لە هۆتیل لالەزاری سلێمانی دەستگیرکران و سێ کارمەندی هێزە ئەمنییەکانیش کوژران.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە، دۆخی سلێمانی بەهۆی جوڵەپێکردنی هێزی سەربازییەوە ئاڵۆزبوو، لە ئێوارەی هەمان ڕۆژدا میدیاکانی سەر بە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بڵاویانکردەوە؛ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهوور شێخ جەنگی و چەند کەسێکی دیکە دەرچووە و بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکەش هێزی سەربازی جوڵەی پێکراوە.
لێدوانی فەرمی: دادوەر سەڵاح حەسەن، وتەبێژی دادگای سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: فەرمانی دەستگیركردنی لاهوور شێخ جەنگی لە ڕۆژی پێنجشەممە دەرچووە پاڵپشت بە ماددەی 56 لە یاسای سزاكانی عێراقی و یاسای تیرۆر.
ئەو بابەتە پێویستی بە ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە نییە، بەو پێیەی ماددەكە پەیوەستە بە ڕێككەوتنی تاوانكاریی گرووپێك یاخود كۆمەڵێك كە مەترسی دەخاتە سەر تێكدانی ئەمن و ئاسایشیی گشتی.
زانیاریی زیاتر: لە نزیک کاتژمێر 12ی شەوی پێنجشەممە هێزی زیاتری سەربازی سەر بە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە چەکی قورس و مامناوەندەوە لە نزیک لالەزار جێگیرکران، دواتر و لە کاتژمێر 3ی بەرەبەیانی یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەنێوان هێزەکانی یەکێتیی و چەکدارانی لاهوور شێخ جەنگی دروستبوو و تاوەکو کاتژمێر حەوت بەردەوام بوو و کۆتاییهات.
لەلایەکی دیکەوە: کاتژمێر 12ی شەوی ڕابردوو لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل لە سلێمانی، یەکەم لێدوانی لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "جێگەی قبووڵ نییە هێزی چەكداریی حیزبی لەشوێنی دادگا و دامەزراوەی ئەمنی هەڵبكووتنە سەر شوێنی مانەوەی من و ئەمە بەهیچ جۆرێك قبووڵكراو نییە".
"بەبێ ئەوەی ئاگادار بكرێمەوە كە فەرمانی دەستگیركردنم هەیە و بەبێ هەبوونی فەرمانی دادوەر بە دەستگیركردنم، هێزێكی چەكدار دەوروبەری شوێنی مانەوەی منیان گرتووە و دووپاتیكردەوە لە ئەگەری هەر جۆرە هێرشێك، وەڵام دەدەینەوە و بەرگری لە خۆمان دەكەین".
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارییەوە سێ کارمەندی هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتیی و دژەتیرۆر و ئۆپەراسیۆن کوژراون و 15ی دیکەش لە هەردوولا برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عێراق: دەست بە چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەکرێت
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
هەواڵگری عێراق حەوت تیرۆریست دەستگیر دەکات دووانیان ئافرەتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە
21 ئاب
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
20 ئاب
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
20 ئاب
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
20 ئاب
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
20 ئاب
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عێراق: دەست بە چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەکرێت
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
هەواڵگری عێراق حەوت تیرۆریست دەستگیر دەکات دووانیان ئافرەتن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی فیدراڵ: پێویستە ڕێکاری یاسایی دوور لە دیاردەی چەکداری بگیرێتە بەر