مقاوەمەی ئیسلامی عێراق: ئەمریکا فڕۆکە جەنگییەکانی لە ئاسمانی عێراقدا چڕکردووەتەوە

شەیری بکە لە:
مقاوەمەی ئیسلامی عێراق: ئەمریکا فڕۆکە جەنگییەکانی لە ئاسمانی عێراقدا چڕکردووەتەوە

ژمارەیەک چەکداری بەرەی مقاوەی ئیسلامی

ئاڤا نیوز

سەبارەت بەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد، گرووپی چەکدارانی"بەرەی مقاوەمە" لە عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ناتوانرێت متمانە بە بەڵێنەکانی ئەمریکا بکرێت."

وێنە گەورەکە: بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی،  کشانەوەی کردەیی هێزەکانی ئەمەریکا لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد ئێوارەی ئەمڕۆ دەستیپێکرد و چەندین سەرباز و کەرەستەی سەربازی لە ڕێگەی ئاسمانییەوە بۆ وڵاتی کوێت گواسترانەوە، بڕیاریشە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە سەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتوودا بە تەواوی لە هێزەکانی ئەمەریکا چۆڵ بکرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە بەیاننامەکەی گرووپی چەکدارانی"بەرەی مقاوەمە" هاتووە: جێگۆڕکێی هێزەکانی ئەمەریکا و کەمکردنەوەی ژمارەیان لە هەندێک بنکە و سەربازگەدا، پێشێلکارییەکانیانی ڕانەگرتووە، بەڵکو لە بەرامبەردا فڕینی فڕۆکە بێفڕۆکەوان و جەنگییەکانیان لەنێو ئاسمانی عێراقدا چڕکردووەتەوە.

زانیاریی زیاتر: بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکر، ئەمەریکا سیاسەتەکانی دژی گەلان ناگۆڕێت و ناتوانرێت متمانە بە بەڵێنەکانی ببەسترێت، لە کاتێکدا هێزەکانی لە شوێنێکدا جێگیر کردووەتەوە کە پێی وایە پارێزراوترە و ژمارەی سەربازەکانی لە بنکە و سەربازگەکانی کەمکردووەتەوە. 

ئەمەش بزانە: لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا، بەرەی مقاوەمە لە عێراق داوای لە دامودەزگانی حکومەت و پەرلەمان کرد، ڕۆڵی خۆیان لە ڕێگەی لیژنە پەیوەندیدارەکانیانەوە ببینن بۆ چاودێریکردنی جێگیربوونی هێزەکانی ئەمەریکا و ناچارکردنیان بە کشانەوەیەکی ڕاستەقینە، بە شێوەیەک کە سەروەریی تەواوی عێراق بەسەر خاک و ئاسمانیدا مسۆگەر بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ