
دیمەنی مامۆستا و قوتابی لە یەکێک لە قوتابخانەکانی دانیمارک
ئاڤا نیوز
لە ساڵی داهاتووەوە قوتابیانی هەندێک لە قوتابخانە ئامادەییەکانی وڵاتی دانیمارک ڕێگەیان پێدەدرێت کە ژیریی دەستکرد (AI) بۆ ئامادەکاری لە تاقیکردنەوەکانی زمانی ئینگلیزیدا بەکاربهێنن.
وێنە گەورەکە: لە سەرانسەری جیهاندا مشتومڕ لەسەر لێکەوتەکانی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە قوتابخانەکاندا هەیە، زیرەکیی دەستکرد بە ئامرازێکی فێربوونی بەسوود ناودەبەن، هەندێکیش بە ڕێگایەکی مەترسیدار بۆ دروستکردنی نەوەیەکی بێتوانا لە ڕووی زانست و فێربوونەوە ناوی دەبەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پەروەردەی دانیمارک ڕایگەیاند، ڕێگە دەدەن ژیریی دەستکرد لە پڕۆگرامی خوێندنی ئینگلیزیدا لە ساڵی 2026ـەوە شێوەیەکی تاقیکاری بەکاربهێنرێت، و تەنیا بۆ بەشی زارەکی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی بۆ بڕوانامەی ئامادەیی جێبەجێ دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لەو تاقیکردنەوەیەدا، کاتێک قوتابی بابەتەکەی وەردەگرێت، یەک کاتژمێری دەبێت بۆ ئامادەکاری، کە لەو ماوەیەدا ڕێگەی پێدەدرێت هەموو ئامرازە بەردەستەکان بەکاربهێنێت، بە ژیریی دەستکردیشەوە ، پاشان، قوتابیان دەبێت بەشێوەی زارەکی و بە شێوەی ڕووبەڕوو لەبەردەم مامۆستاکاندا تاقیکردنەوە ئەنجام بدەن.
لێدوانی فەرمی: ماتیاس تێسفای، وەزیری پەروەردەی دانیمارک ڕایگەیاند، ئێمە دەست بە پلانی تاقیکاری دەکەین بۆ دۆزینەوەی هاوسەنگییەکی گونجاو و پێویستە ئێمە بە باشترین شێوە قوتابیان ئامادە بکەین بۆ ئەو ڕاستیەی کە دوای تەواوکردنی خوێندن ڕووبەڕووی دەبنەوە.
ئەمەش بزانە: دانیمارک لە ساڵی 2008ـەوە ڕێگەی بە قوتابیان داوە ئینتەرنێت لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا بەکاربهێنن. ئەم تاقیکردنەوە نوێیەی ژیریی دەستکرد تەنیا بۆ ئەو قوتابخانە ئامادەییانە دەبێت کە دەیانەوێت بەشداری لە پڕۆسە تاقیکارییەکە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






