
بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
هێزی ئاسمانی عێراق بە فڕۆکەی جۆری F16 مۆڵگەیەکی پاشماوەی چەکدارانی داعش لە دۆڵی چای لە پارێزگای سەڵاحەددین بۆردومان دەکات و بەهۆیەوە چەند چەکدارێکی ئەو ڕێکخراوە دەکوژرێن.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە زیاتر لە حەوت ساڵ بەسەر کۆتاییهاتنی ڕێکخراوی داعش لە عێراق تێدەپەڕێت، بەڵام تاوەکو ئێستا شانە نوستووەکانی ڕێکخراوەکە جار جار هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییانی مەدەنی بەئامانج دەگرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە: دوای کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری لەسەر مۆڵگەیەکی تیرۆرستانی داعشییان لە دۆڵی چای لەڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی جۆری F16 ئەو پێگەیە لەلایەن سوپای عێراقەوە کراوەتە ئامانج.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، لەئاکامی هێرشەکەدا سەرجەم تیرۆریستانی ناو مۆڵگەکە کوژراون و هەموو ئەو چەک و کەلوپەل و ئامێرانەی پەیوەندیکردن لەناویدا بوون تێکشکێندران.
ئەمەش بزانە: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو حەشارگەیەی کراوەتە ئامانج کەوتووەتە ناو کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەددین و بەشوێنێکی سەختی سەربازی، وەک پەناگەیەک بەکارهێنراوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 10 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
44 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





