شەرقولئەوسەت: ئەوەی لە سلێمانی ڕوویدا ململانێیەکی ڕیشەداری ناوخۆی یەکێتی بوو
- ڕاپۆرت
- 23 ئاب

وێنەیەکی لاهوور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ لۆگۆی یەکێتی
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت" لە ڕاپۆرتەکێدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە سلێمانی ڕوویدا تەنیا ڕێکارێکی یاسایی نەبووە، بەڵکو دەرئەنجامی ململانێیەکی ڕیشەداری نێوان "برا دوژمنەکان" بوو کە ساڵانێک بوو پێکەوە دەسەڵات و بەرژەوەندییە ئەمنی و سیاسییەکانیان دابەش کردبوو.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە ژمارەی ئەمڕۆیدا، شەممە 2025-8-23، هەواڵێکی لەسەر گرژییەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی شاری سلێمانی بڵاوکردووەتەوە، کە بە شەڕی "نێوان ئامۆزاکانی ناو بنەماڵەی جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی کۆچکردووی عێراق" ناویبردووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، دانیشتووانی شاری سلێمانی تووشی شۆک بوون بە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی خوێناوی کە یەکە ئەمنییەکانی حکومەت و حزبی بەشدارییان تێدا کرد، پێش ئەوەی بۆیان دەربکەوێت کە ئەمە شەڕێکە لەنێوان ئامۆزاکانی ناو بنەماڵەی جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی کۆچکردووی عێراق.
چی ڕوویدا: هەر بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەوە تا بەرەبەیانی هەینی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهوور شێخ جەنگی، ئامۆزای بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گۆڕا بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و گەمارۆدانێکی دراماتیکیی هۆتێلێک لە ناوەڕاستی شاردا، کە بە دەستگیرکردنی شێخ لاهوور کۆتایی هات.
زیانە سەرەکییەکان: سهبارهت بهزیانه گیانییهكانى پێكدادانه خوێناوییهكه، ڕۆژنامەکە نووسیویەتی: ڕووبەڕووبوونەوەکان بوونە هۆی کوژرانی لانیکەم سێ کەس و برینداربوونی نزیکەی 10 کەسی دیکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەبارەت بە چارەنووسی دەستگیرکراوان، ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەکانییەوە ئاشکرای دەکات کە شوێنی ڕاگرتنی لاهوور شێخ جەنگی و براکانی نادیارە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت ڕووبەڕووی سزای چەندین ساڵ زیندانیکردن ببنەوە لەسەر بنەمای ئەوەی کە پێی دەوترێت "پیلانێک بۆ تێکدانی ئاسایش".
لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا، "شەرقولئەوسەت" نووسیویەتی: سیاسەتمەداران پێیانوایە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە ململانێیەکی ڕیشەداری ناوخۆی حزبەکە لە سلێمانی ئاشکرا دەکات، لەنێوان "برا دوژمنەکان"دا کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەرژەوەندیی ئەمنی و سیاسییان پێکەوە دابەش کردبوو.
باکگراوند: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 21-8-2025 هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی چواردەوری شوێنی نیشتەجێبوونی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەلیان لەلالەزار گرت و دوای گرژی ڕووبەڕووبوونەوە بەرەبەیانی هەینی لاهوور شێخ جەنگی، پۆڵادی برای، ڕێبوار حامی حاجی غالی، فەرماندەی هێزی دووپشک و دەیان چەکداری سەر بەو هێزە دەستگیر كران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






