
دیمەنی کەشتییە تورکییەکە لە بەندەری خۆر زوبێر لە بەسرە. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ شەممە 2025-08-23، دووەم کەشتیی تورکی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بە توانای 125 مێگاوات، گەیشتە بەندەری خۆر زوبێر لە بەسرە.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە دوو وێستگەی کارەبای سەرئاو لە بەندەرەکانی خۆر زوبێر و ئوم قەسر لە بەسرە جێگیر بکرێن و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی مانگێکدا دەست بەکارەکانیان بکەن، کۆمپانیای کار پاوەر شیپی تورکیش کە کاری بەڕێوەبردنی وێستگە کارەباییە سەرئاوییەکان دەکات، دەڵێت "ڕێککەوتنێکمان بۆ دابینکردنی نزیکەی 590 مێگاوات کارەبا بۆ عێراق واژۆ کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: گەیشتنی ئەم کەشتییە وەک بەشێک لەو گرێبەستەی کە لە نێوان وەزارەتی کارەبای عێراق و کۆمپانیای "کار پاوەر شیپ"ـی تورکی واژۆ کراوە، بە ئامانجی پشتگیریکردنی تۆڕی نیشتمانیی کارەبا بە بڕی 590 مێگاوات.
لێدوانی فەرمی: فەرحان فەرتووسی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەندەرەکانی عێراق ڕایگەیاند: یەکەم کەشتیی تورکیی تایبەت بە بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا ڕۆژی پێنجشەممە 2025-08-21، گەیشتە بەندەری ئوم قەسری باشوور لە پارێزگای بەسرە، بە ئامانجی پشتگیریکردنی تۆڕی نیشتمانیی کارەبا بە بڕی 315 مێگاوات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ڕێککەوتنە دوای ئەوە هاتووە کە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لەم مانگەدا تووشی داڕمانی تۆڕی گشتی کارەبا بوون و بەشێک لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەتەواوی لەکارکەوتن.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 29 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





