
ساتی خوێندنەوەی ڕاگەیێنراوی پێکهێنانی سوپاکە
ئاڤا نیوز
گرووپە چەکدارەکانی پارێزگای سوەیدا لە باشووری سووریا پێکهێنانی سوپایەکی هاوبەشیان بەناوی "هێزی پاسەوانی نیشتیمان" ڕاگەیاند و دەڵێن، پابەندی بڕیارەکانی حیکمەت هیجری ڕێبەری ڕووحی دروزەکانی سووریا دەبن.
وێنە گەورەکە: پارێزگای سوەیدا لە باشووری سووریا زۆرینەی دانیشتووانەکەی پێکهاتەی درووزیین و جگە لە پشتیوانی ئیسرائیل، لە شەڕ و پێکدادانەکانی مانگی تەمموزی ئەمساڵیان لەگەڵ هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا، لە ئاستی نێودەوڵەتیش هاوسۆزییەکی زۆریان بەدەستهێنا و بەهۆیەوە سوپای سووریا ناچاربوو لە ناوچەکانیان پاشەکشە بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە واژۆی 28 گرووپی چەکداری، ئەمڕۆ شەممە "هێزی پاسەوانی نیشتیمان" لە پارێزگای سوەیدا ڕاگەیێنرا، لە ڕاگەیێنراوی دامەزراندنی سوپاکەدا هاتووە، ئەوان پابەندن بە فەرمانەکانی حیکمەت هیجری، ڕێبەری رووحی دروزەکان و ناوبراو نوێنەری شەرعییانە بۆ گوزارشت لە بۆچوونی گشتی پێکهاتەکەیان، ئەرکیشیان پاراستنی ناوچەی جەبەل و ناسنامەی ناسراوی دروزەکانە.
باکگراوند: 16ـی ئابیش سەدان کەس لە ناوەندی شاری سوەیدای باشووری سووریا لە ژێر ناونیشانی "مافی چارەنوس" خۆپیشاندانیان سازکرد و ڕایگەیاندبوو، ئەوان بە ناناوەندی دەسەڵات و ئیدارەی خۆسەرییش ڕازی نین و داوای جیابوونەوەی تەواوەتی لە سووریا دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 24 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
58 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






