
یاریگای فرانسۆ هەریری کە تایبەتە بە یانەی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزشی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی کوردستان، هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕیی یانەی هەولێر ڕەت دەکاتەوە و یانەکەش دەڵێت: ئەوان دەسەڵاتیان بەسەر هیچ یانەیەکی کوردستان و ئێمەشدا نییە.
وێنە گەورەکە: ماوەی ڕابردوو یانەی هەولێر لە دۆخێکی خراپدا بووە و تاوەکوو ئێستاش دەستەی کارگیڕیی نوێ دەستی بە کارەکانی نەکردووە، دیارترین یاریزانی یانەکەش کە شێرکۆ کەریم بوو، بەهۆی کێشەکانی یانەکەوە چووە یانەی زاخۆ، بەمەش هاندەرانی یانەی هەولێری نیگەران کردووە و نازانن یانەکەیان چۆن خۆی بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزشی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی کوردستان ڕایگەیاند: هەڵبژاردنی تەواوکاری بۆ یانەی هەولێر بە سەرپەرشتیی نوێنەرایەتیی لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراقی لە هەولێر بەڕێوەچووە، ئەمە پێچەوانەی یاسای یانە وەرزشییەکانی عێراق - ژمارە 18ـی ساڵی 1986ـی هەموار کراو بە ژمارە 37ـی ساڵی 1988 و یاسای وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی کوردستانە، بە پێشێلکاری تایبەتمەندی دامەزراوە وەرزشییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، ئەمە جێگای قبووڵ کردن نییە و سەرلەبەری ئەم پرۆسەی ئەنجامدراوە لە لایەن ئێمە باوەڕپێکراو نییە و ڕەتی دەکەینەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: یانەی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، کە دوێنێ شەممە بە پێی یاسا و ڕێنمایی هەڵبژاردنی یانەکانی کوردستان، بە ئامادەبوونی 50+1 ی دەستەی گشتیی یانەکە، دادوەر و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و نوێنەرایەتیی لێژنەی ئۆڵۆمپی عێڕاق/هەولێر، هەڵبژاردنی تەواوکاری بۆ دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر کراوە، ئەمەش بۆ ئەوەی سەفین یاسین بە فەرمی بکرێت بە سەرۆکی یانەکە و بۆشایی یاسایی دروست نەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕوونکردنەوەکەی یانەی هەولێر دا هاتووە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزشی کوردستان و خودی بەڕێوەبەری گشتیی وەرزشی کوردستان، ئیش و کاری ڕاستەقینەی خۆی بیرچووە و دەستێوەردان لە هەموو کارێک دەکات، تەنیا ئیش و کاری بووەتە یانەی هەولێر، لە بەیاننامەیەکدا ئەو هەڵبژاردنە ڕەت دەکاتەوە، لە کاتێکدا ئێمە وەک دەستەی کارگێڕی یانەکە لە 17ـی 7ـی 2025 لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش و بەڕێوەبەری گشتیی وەرزشی کوردستان نەماوین و هەڵوەشاینەوە.
یانەی هەولێر دووپاتی دەکاتەوە، کە وەک یانەی وەرزشیی هەولێر، "بەشدار لە خولی ئەستێرەکانی عێراق سەر بە نوێنەرایەتیی لێژنەی ئۆڵۆمپی عێڕاق/لقی هەولێرین، پابەندی بڕیارەکانی ئەوان دەبین و ئەوانیش هەڵبژاردنەکەیان وەک هەموو شارەکانی دیکە کردووە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش دەسەڵاتی بەسەر هیچ یانەیەکی کوردستاندا نییە و بەسەر ئێمەشی نابێت".
یانەی هەولێر داوا لە ڕای گشتی و جەماوەری وەرزشی شاری هەولێر و هاندەرانی یانەی هەولێر دەکات، کە "هەڵوێستیان هەبێت و ئاگادار بن کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزشی کوردستان دژی بەرژەوەندییەکانی یانەی هەولێر کار دەکات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە






