
ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسێنی نوێنەری عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران
ئاڤا نیوز
نوێنەری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە عێراق، جەختی کردەوە کە داواکارییەکانی ئەمریکا بۆ چەککردن یان هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی "هیوا و ئاواتێکن کە هەرگیز بەدی نایەن" و گەلی عێراق بە هیچ شێوەیەک شتێکی وا قبووڵ ناکات.
وێنە گەورەکە: لە چەندین بۆنەدا بەرپرسانی عێراقی ئەوەیان نەشاردووەتەوە کە هەڕەشە لەسەر عێراق هەیە بەبۆنەی چالاکیی گرووپە چەکدارەکان و پشتیوانیکردنیان لە حەماس و حیزبوڵڵا و بە ئامانجگرتنی بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە. لەسەر ئەو بنەمایەش چەند داوایەک بۆ هەڵوەشانەوە و کۆتاییهێنان بەو هێزانە خراوەتە بەردەم دەسەڵاتدارانی عێراق.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسێنی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فارس نیوز ڕایگەیاند: "بانگەشەکانی ئەمریکا سەبارەت بە چەککردن یان هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، هیوا و ئاواتێکن کە بەدی نایەن. گەلی عێراق هەرگیز شتێکی لەو شێوەیە قبووڵ ناکات."
لەهەمان کاتدا: ناوبراو هۆشداری دا و وتی: "هەمووان دەزانن کە ئەمریکا دەیەوێت هەمان چارەنووسی سووریا بەسەر عێراقدا بهێنێت، بەڵام هیچ بنەمایەک بۆ سیناریۆیەکی لەو شێوەیە نییە و ئەگەر دوژمن هەر زیانێکیان پێ بگەیەنێت، ئەوا خۆی گەورەترین دۆڕاو دەبێت."
باکگراوند: دوای سەرهەڵدانی داعش ساڵی 2014 و داگیرکردنی یەک لەسەر سێی عێراق، بە فەتوای عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان هێزێکی سەربازی بۆ پاراستنی عێراق پێکهێنرا و ناوی لێنرا حەشدی شەعبی، ئێستا ئەم هێزە 238 هەزار چەکداری هەیە و ساڵانە لە بودجەی دەوڵەت 3.6 مليار دۆلار دەبات، لەژێر چەتری ئەم دامەزراوەیەش، 70 گرووپی چەکداری جیاوازی شیعی کە بەشێکیان لە لیستی سزاکانی ئەمریکادان لەوانەش نوجەبا، عەسایب و حیزبوڵڵا کۆ کراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 6 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






