
دیمەنی خەڵکی غەززە لەکاتی وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکان. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی قووڵی خۆی لەبارەی تێکچوونی دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە دەربڕی و بە "جێگەی نیگەرانییەکی جددی" وەسفی کرد. ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن بەشێکی زۆری دانیشتووانی غەززە ڕووبەڕووی برسییەتی و نەبوونی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان بوونەتەوە.
وێنە گەورەکە: سێ ساڵە جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامی هەیە و هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە بەردەوامە هاوکات سوپای ئسیرائیل ڕێگەی چوونە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ ناو کەرتی غەززە تووند کردووە یاخود بە ڕێککاری چڕ و پڕەوە ڕێگە دەدات هاوکارییەکان بڕۆنە ناوەوە، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی دەیان هاووڵاتی لەو کەرتە گیانلەدەستبدەن بەهۆی برسییەتییەوە.
لێدوانی فەرمی: ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ڕوونە کە پێویستە کاری زیاتر بکرێت" بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە مرۆییەکە و دڵنیابوونەوە لەوەی هاوکارییەکان دەگەنە ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی. هاوکات، ئەمریکا بەردەوامە لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی ئیسرائیل، نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکانی تر بۆ زیادکردنی ڕێژەی ئەو هاوکارییانەی کە دەچنە ناو غەززەوە.
لەلایەکی دیکەوە: گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوە داوای لە هەموو لایەنەکان کرد کە کارئاسانی بۆ گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بکەن و پارێزگاری لە گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی بکەن. میلەر وتیشی، "ئێمە زۆر بە ڕوونی بە حکومەتی ئیسرائیلمان وتوە پێویستە هەنگاوی زیاتر بنێن بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و دڵنیابوونەوە لە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان."
ئەمەش بزانە: ویلایەتە یەکگرتووەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێویستە ڕێڕەوی مرۆیی زیاتر بکرێتەوە بۆ ئەوەی خۆراک، ئاو و پێداویستییە پزیشکییەکان بە شێوەیەکی بەردەوام و سەلامەت بگاتە دەستی خەڵکی غەززە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە






