داواکاری گشتی کوردستان: ئەوەی لە سلێمانی ڕوویدا پێچەوانەی یاسا و مافی مرۆڤە
- کوردستان
- 24 ئاب

دیمەنی تانک لەکاتی شەڕەکەی لالەزار
ئاڤا نیوز
داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند جوڵاندنی هێزێکی زۆر لەناو شاری سلێمانیدا نایاساییە و پێچەوانەی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤە. هاوکات پسپۆڕێکی یاسایی جەخت لەوە دەکاتەوە کە جووڵاندنی هێز بە چەکی قورسەوە تەنیا لە کاتی جەنگ و هەڕەشەی دەرەکیدا ڕێگەپێدراوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبایەنی ڕۆژی هەینی، هێزێکی زۆری یەکێتی بە جۆرەها چەکی قورسەوە چواردەوری ماڵی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەلی گرت، شەڕێکی قورس ڕوویدا و چەندین کەس کوژران و بریندار بوون و بەشێکیش بەهۆی بەهێزی چەکە بەکارهاتووەکان تەرمەکانیان سووتاون و ناناسرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر محەمەد ڕێکانی، داواکاری گشتی کوردستان، بە ئاڤای وت، "ئەوەی لە سلێمانی کراوە، پێچەوانەی مافی مرۆڤ و یاسایە." ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە تەنانەت ئەگەر کەسێک تاوانباریش بێت، نابێت هیچ جۆرە بێڕێزییەکی بەرامبەر بکرێت و ئازار و ئەشکەنجە بدرێت.
زانیاریی زیاتر: داواکاری گشتی ئاماژەی بەوەشکرد کە جووڵاندنی ئەو هەموو هێزە بۆ ناو شار کارێکی نایاساییە. لە وەڵامی بانگەشەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە گوایە ئەم کارە بۆ سەپاندنی یاسایە، دکتۆر محەمەد وتی: "جێبەجێکردنی یاسا پێوەری خۆی هەیە و نابێت لە چوارچێوەی سنووری خۆی دەربچێت. ئەم ئەرکە لە ئەستۆی دادگایە، نەک لایەنێکی سیاسی یان کەسێک."
لەلایەکی دیکەوە: پڕۆفیسۆر دکتۆر سامان، مامۆستای بەشی یاسا لە زانکۆی سەڵاحەددین، بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەپێی یاسا، جووڵاندنی هێز بەو شێوەیە و بە چەکی قورسەوە تەنیا بۆ کاتی جەنگ و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی دەرەکی ڕێگەپێدراوە، نەک بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەی ناوخۆیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






