
ژمارەیەک هاووڵاتی بەهۆی خواردنی خراپەوە ژەهراوی بوون
ئاڤا نیوز
لە دهۆک دەیان پیر و گەنج و منداڵ بەهۆی ژەهراویبوونیان بە خواردن دەگەیێنرێنە نەخۆشخانە، بەمەش خواردنگەیەک دادەخرێت و ڕێکاریی یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی دووشەممە لە هەردوو نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و هیڤی منداڵان لە شاری دهۆک، قەرەباڵغییەکی زۆر دروست بووە و خەڵکێکی زۆر بە لێشاو ڕوویان لەو دوو نەخۆشخانەیە کردووە، هۆکارەکەش ژەهراویبوونی ئەندامانی خێزانەکانیان بووە بەهۆی خواردنی خواردنگەیەک لە سەنتەری شارەکە.
لیدوانی فەرمی: مەتین جەمیل، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی گشتیی دهۆک بە زەید تەها، پەیامنێری ئاڤای ڕاگەیاند: ئەو کەسانەی لە منداڵ، گەنج و کەسانی بە تەمەن پێکهاتبوون، بەهۆی خواردنەوە ژەهراوی بوون و دەستبەجێ خراونەتە ژێرچاودێریی پزیشکییەوە، بەمەش حاڵەتەکانیان بە زوویی چارەسەر کراوە.
مەتین جەمیل دەشڵێت: سەرەتا 35 کەس گەیێنراونەتە نەخۆشخانەکان، بەڵام دواتر ژمارەکە بەرزبووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: د.نزار بەکر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیڤی مناڵان بە ئاڤای گوت: 8 منداڵ گەیێراونەتە نەخۆشخانەی هێڤی، حاڵەتەکانیان مەترسیدار نەبووە و لەلایەن پزیشکەکانەوە چارەسەر دەکرێن و دەنێردرێنەوە بۆ ماڵەوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: مللەت زکری، سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوونی بازار لە قایمقامیەتی دهۆک بە ئاڤای وت: بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەیەکی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی دهۆک، سەردانی خواردنگەکەمان کردووە، دەرکەوت خواردنگەکە پاک نییە و خواردنی خراپبوو و ژەهراوی داوەتە خەڵک، بەمەش خواردنگەکە داخرا و لێکۆڵینەوەی یاسایی لەگەل خاوەنەکەی دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






