
دیمەنی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەیدا لیستی 93 کاندیدی بۆ پۆستی باڵیۆزی نوێی عێراق لە وڵاتانی جیهان پەسەند کرد، لەو ژمارەیەش 18 باڵیۆزیان کوردن و لەناو کوریشدا 10 باڵیۆزیان پارتی و 8ـەکەی دیکەش سەر بە یەکێتین.
وێنە گەورەکە: ماوەی چوار ساڵ بوو وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێویستی بە دامەزراندنی خەڵکی نوێ هەبوو بۆ پۆستی باڵیۆز، عێراق لە دەرەوە 115 باڵیۆزخانە و نێردەی دیپلۆماسی هەیە، لە بەرامبەریشدا تەنیا 27 باڵیۆزی هەبوو کە بەشێکیان گەیشتبوونەتە تەمەنی خانەنشینی، بۆیە لیستێکی 93 کەسی بۆ پۆستی باڵیۆز ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کرد، ئەمڕۆش پەرلەمان کۆی لیستەکەی پەسەند کرد.
لێدوانی فەرمی: دیلان غەفوور، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە دیاریکردنی باڵیۆزەکاندا ڕەچاوی هاوسەنگی و پشکی پێکهاتەکان کراوە، بەجۆرێک لەو 93 باڵیۆزە، 49 باڵیۆزیان لە پێکهاتەی شیعەن، 23 یان لە پێکهاتەی سووننەن، 17یان کوردن و 4 باڵیۆزەکەی دیکەش لە پشکی پێکهاتەکانن.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ئاڤا میدیا ناوی باڵیۆزەکانی کورد (پارتی و یەکێتی) بەم جۆرەیە:
باڵیۆزەکانی پارتی:
- سەلوان ڕەشید شنگالی
- بێوان جاسم زاویتەیی
- دلێر دارا تۆفیق
- عیماد محەممەد میرزا
- ئامەد عەبدولحەمید بۆتانی
- ئەشواق نەجمەدین جاف
- شێرزاد ئەحمەد جاف
- دانا محەممەد جەزا
- ڕەوەز مەهدی خۆشناو
- برین سەعید تەحسین
باڵیۆزەکانی یەکێتی:
- زانا بێستوون عەلی
- د. جوان ئیحسان فەوزی
- د. دانا سەعید سۆفی
- د. دەروون فەرەیدوون عەبدوڵڵا
- هاوڕێ محەممەد غەریب
- سەرحەد سەردار عەبدولڕەحمان
- محەممەد سەمیر نەقشبەندی
- بێریڤان مستەفا دۆسکی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






