
لۆگۆی یەکێتی و هۆتێل لالەزار
ئاڤا نیوز
سەبارەت بە ڕووداوەکانی لالەزار و دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، هەوڵێک بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی و تێکدانی ئاسایشی سلێمانی و ڕاپەڕین و گەرمیان هەبووە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، زنجیرەپلانێکى هاوبەش لەنێوان لاهوور شێخ جەنگى و ئەژى ئەمین بۆ تێکدانى سەقامگیریى سلێمانى هەبووە، بەپێی بەڵگەکانیان، هەریەک لە لاهوور شێخ جەنگی و ئەژی ئەمین پێکەوە پلانیان بۆ کوشتنی بافڵ تاڵەبانی داناوە.
لێدوانی فەرمی: کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەگوێرەی بەڵگەنامەکان کە لە هێزە ئەمنییەکانەوە دەستمان کەوتووە، هەوڵێک بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی یەکێتی، تێکدانی ئاسایشی سلێمانی، ڕاپەڕێن و گەرمیان هەبووە، خۆشبەختانە هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی یاساوە ڕووبەڕووی تاوانباران بوونەوە و ڕادەستی یاسایان کردن.
وتەبێژی یەکێتی گوتیشی، ڕێگری لە دەستێوەردانی حیزبی لەم پرۆسەیە دەکەین، داوا لە دەسەڵاتی دادوەری دەکەین یاسا سەروەر بێت و بکەرانی ئەم پیلانگێڕییە سزای یاسایی خۆیان وەربگرن.
لەلایەکی دیکە: سەبارەت بە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، وتەبێژەکەی یەکێتی گوتی: ''دۆسیەکەی جیاوازە، هەرچەندە چەندین جار تەشیری بە یەکێتی لە ئاستی باڵا کردووە، بەڵام ئێمە سکاڵامان لەسەر تۆمار نەکردووە، ئەوەی هەیە سکاڵای یەکێکە لە پەرلەمانتارەکانی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، ئەمەش لە دادگایە و داواکارین یاسا سەروەر بێت''.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: هاوکات لەبارەی پێكهێنای کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاروان گەزنەیی ڕایگەیاند: لەسەر کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتووین بە ڕێککەوتن، بەڵام بۆ جێبەجێکردنی ئەم کارنامەیە گرنگە پۆستەکان بە جۆرێک دابەش بکرێن کە بتوانین کارنامەکە لە ناو وەزارەتەکان جێبەجێ بکرێت.
باکگراوند: بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی هێزێکی زۆری ئەمنیی یەکێتی بە چەکی قورسەوە هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار و شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، دوای شەڕێکی سێ کاتژمێری ناوبراو و پۆڵاد شێخ جەنگی برای و ژمارەیەکی زۆر کەسی دیکە دەستگیر کران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 25 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
59 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






