گوتەبێژی یەکێتی لەبارەی ژمارەی بێسەروشوێنانی شەڕەکەی لالەزار وەڵامی ئاڤا دەداتەوە
- کوردستان
- 27 ئاب

کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئاڤا نیوز
لەبارەی شەڕەکەی لالەزار و ئەو کەسانەی بێسەروشوێنن و چارەنووسیان دیار نییە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، "ئەو بابەتە بۆ دادگا بەجێدەهێڵین".
چیرۆکی سەرەکی: دوای هێرشی هێزەکانی یەکێتی بۆ سەر لالەزار و دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای، بەشێکی زۆر لە ئەندامانی هێزی دووپشک کوژران و بریندار بوون، هەروەها ژمارەیەکیشیان تا ئێستا بێسەروشوێنن.
لێدوانی فەرمی: کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری ئاڤا لەبارەی ژمارەی بێسەروشوێنانی شەڕەکەی لالەزار کە گوایە 400 کەس لە لالەزار بوون و 163 کەسیان دەستگیر کراون، گوتی: " کێ وتی، ئاڤا وتی؟" ئێمە ئەو بابەتە بۆ دادگا جێدەهێڵین".
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، بەهۆی شەڕەکەی لالەزار 28 کەس لە هۆتێل لالەزار ون بوون و چارەنووسیان نادیارە، چونکە ناویان لە لیستی گیراواندا نییە و تەرمەکانیشیان ڕادەستی کەسوکاریان نەکراوەتەوە، ئێستا خێزانەکانیان سۆراخی کوڕەکانیان دەکەن و هیچ کەسێک وەڵامیان ناداتەوە.
زانیاریی زیاتر: زۆرترین ئەو کەسانەی لەو شەڕەدا کوژراون لە باڵەخانە سپیەکەی تەنیشت هۆتێل لالەزار بوون، دواتر تەرمەکانی دیکەش بۆ هەمان باڵەخانە گوازراوەتەوە و ڕێگە بەهیچ کەسێک نەدراوە بچێتە ئەو شوێنە..
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






