
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئاڤا نیوز
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای ڕووداوەکانی لالەزار دەرکەوت و ڕایگەیاند، دەنگێک دەبن بۆ ئاشتی و دیموکراسی و دادپەروەری.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی دوو ڕۆژە کارەکانی کۆنگرەی هاوپەیمانیی حیزبە سۆسیال دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، بافل تاڵەبانی لە دووەم ڕۆژی کۆنگرەکە گوتارێکی پێشکەش کرد.
لێدوانی فەرمی: بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوتی، لە شاری سلێمانی بۆچوونەکان ئازادانە گوزارشتیان لێدەکرێت و هەمیشە دیالۆگ بەسەر بێدەنگیدا سەردەکەوێت. کۆمەڵگاکانی ئێمە بەهێزتر دەبێت کاتێک ئازاد بێت و هەمووان جێگەیان ببێتەوە و دادپەروەر بێت، دیموکراسی بە تەنیا بەدینایەت بەڵکو دەبێت پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان و گەلان دروست بکەین.
لەلایەکی دیکە: لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و گوتی، "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم چەندین ئالنگارییە، ئەو ئالنگارییانە دانبەخۆداگرتنی هاونیشتمانیانی ئێمە و وڵاتی ئێمە تاقی دەکاتەوە".
بەشێکی دیکەی قسەکانی بافڵ تاڵەبانی:
- هێشتا چەندین وڵات و دەیان ملیۆن کەس بەدەست جەنگ و ململانێکان دەناڵێنن، جێی شەرمەزاری زۆرە لە ساڵی 2025 باسی ئەو ئالنگارییانە دەکەم.
- تادێت دەسەلاتی تاکڕەوی و نایەکسانی و نادادپەروەری بنەماکانی دیموکراسی لاواز دەکات و ئازاری هاونیشتمانیان دەدات لە غەززە تا سووریا، لە یەمەنەوە تا گۆشەکانی دیکەی جیهان، ئەمانە خەم و داخی گرانن لەسەر دڵمان.
- وڵاتانی ڕۆژئاوا و یەکێتیی ئەوروپا چۆن ڕێگە بەخۆیان دەدەن و جورئەتی ئەوە دەکەن باسی وانەی دیموکراسی و مافی مرۆڤ بۆ ئێمە بکەن کاتێک ڕێگە دەدەن ئەو ستەم و تۆقاندنە لە غەززە بکرێت.
- ئێمە لە کوردستان دەزانین باجی شەڕ چییە، بەڵام دەزانین خەڵاتی ئاشتی چییە، خەڵکی ئێمە کۆڵنادات بۆ دروست کردنی کۆمەڵگایەکی دیموکراسی.
- دووپاتی دەکەمەوە ئێمە دەنگێک دەبین بۆ ئاشتی و دیموکراسی و دادپەروەری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






