
ئادەم ڕایەنی، تەمەن 16 ساڵ
ئاڤا نیوز
لەگەڵ گەشەسەندنی خێرای تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد (AI)، پرسیار و نیگەرانییەکان لەبارەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر مرۆڤایەتی زیاتر دەبن. چیرۆکی خەمناکی ئادەم ڕایەنی، گەنجێکی تەمەن 16 ساڵ، کە دوای گفتوگۆکردنێکی درێژخایەن لەگەڵ چات جی بی تی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، جارێکی دیکە پرسی مەترسییەکانی ئەم تەکنەلۆژیایەی خستەوە بەرباس.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی 26-8-2025، خێزانی ئادەم لە دادگای باڵای کالیفۆرنیا یەکەم سکاڵای فەرمییان دژی کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای (OpenAI)، خاوەنی چات جی بی تی، تۆمار کرد. تۆمەتەکە هاندانە بۆ خۆکوشتن، چونکە بە گوێرەی گێڕانەوەی خێزانەکە، ئادەم دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ چات جی بی تی لەسەر هەوڵدان بۆ کۆتاییهێنان بە ژیانی، ژیریی دەستکرد هانی داوە بۆ بەردەوامبوون لە هەوڵەکانی، کە لە کۆتاییدا بووەتە هۆی ئەوەی کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای لە هەمان ڕۆژدا لە بەیاننامەیەکدا داوای لێبووردنی لە خێزانەکە کرد و هاوخەمی خۆی بۆ خێزانەکە دەربڕی. کۆمپانیاکە ڕایگەیاند: "ئامانجمان یارمەتیدانی خەڵکە نەک ڕاکێشانی سەرنجی خەڵک." هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لە هەوڵدان بۆ باشترکردنی ژیریی دەستکرد تا بتوانێت پەیوەندی بە لایەنی تەندروستی بکات کاتێک هەر کەسێک ئەو جۆرە بیرۆکانەی بۆ دەربڕێت.
کاریگەری و لێکەوتەکان: مەترسی و زیانەکانی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لەسەرانسەری جیهان، بە پێی ئامارە فەرمییەکان، بەم شێوەیەیە:
خۆکوشتن: چوار حاڵەتی خۆکوشتن بەهۆی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد تۆمار کراوە.
تێکچوونی دەروونی: 12 حاڵەتی تێکچوونی دەروونی تۆمار کراوە.
تێکچوونی دۆخی تەندروستی: هەزاران حاڵەتی تێکچوونی دۆخی تەندروستی لەدوای پەیڕەوکردنی ڕێنماییە نادروستەکانی ژیریی دەستکرد.
ڕووداوەکانی هاتووچۆ: 51 حاڵەتی گیانلەدەستدان لە ئەنجامی ڕووداوەکانی هاتووچۆی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە سیستمی لێخوڕینی خۆکارانەی ژیریی دەستکرد بەکار دەهێنن، وەک ئۆتۆمبێلی تێسلا.
چەکی AI: زیاتر لە 50 هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە بەهۆی ئەو چەکانەی کە سیستمی ژیریی دەستکرد بەکار دەهێنن.
ژینگە: بە پێی توێژینەوەی ڕێکخراوی UCR, CALTECH لە ساڵی 2023 لە ئەمریکا، مەزەندە دەکرێت 1300 کەس گیانیان لەدەست بدەن بەهۆی پیسبوونی کەشوهەوا لەلایەن ناوەندەکانی تۆمارکردنی داتای ژیریی دەستکرد.
باکگراوند: لە ناوەڕاستی ساڵی 2022، کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای بەشی چات جی بی تی، واتە "ژیریی دەستکردی" خۆی خستە بەردەست بەکارهێنەران. ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و ئێستا قازانجی کۆمپانیاکە لەگەڵ وەبەرهێنەراندا گەیشتووەتە سەروو 80 ملیار دۆلار و ملیۆنان بەکارهێنەری لەسەرانسەری جیهاندا هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا: کار بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
24 ئاب
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
24 ئاب
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
24 ئاب
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
24 ئاب
ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت
23 ئاب
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا: کار بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چارەنووسی 26 بێسەروشوێنی دیکەی شەڕەکەی لالەزار ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بافڵ تاڵەبانی: شەرمەزارییە لە 2025 باسی شەڕ و شۆڕ بکرێت