ئاڤا نیوز
گوندێکی هیران لە قەزای شەقڵاوە کێشەی کەمئاویی هەیە. دانیشتووانەکەی دەڵێن، "ئەم هاوینە بای زیاتر لە یەک ملیۆن دینار ئاومان کڕیووە".
چیرۆکی سەرەکی: گوندی کەوریتانی سەروو لە ناحیەی هیران لە قەزای شەقڵاوە کە 25 ماڵە، ئەم هاوینە کێشەی کەمئاوییان هەبووە و خۆیان دەڵێن، "حاڵمان پەرێشانە و بەشی زۆری ماڵەکان ئەم هاوینە ئاومان کڕیووە". وانەکەی هانایان بۆ ئاڤا هێناوە، جۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان.
دانیشتو
زانیاریی پەیامنێر: خاتوو کنێر عەوڵا دانیشتووی گوندی کەوریتانە، قسەی نەجات هەرکی، پەیامنێری ئاڤا کردووە و دەڵێت، هەر کە هاوین هات، هەرچی ماڵە بێ ئاو دەبێت، "ئەم هاوینە بای زیاتر لە یەک ملیۆن دینار ئاومان کڕیووە".
مام فارس، دانیشتوویەکی دیکەی گوندەکەیە دەڵێت: بەهۆی کەمئاوی خەریکە گوندەکە بەجێدەهێڵین، لەلایەک دەبێت ئاو بۆ پێداویستی ماڵ بکڕین و لەلایەکی دیکە دەبێ ئاو بۆ ئاژەڵەکانیشمان بکڕین، ڕۆژی وا هەیە ئاومان نییە دەستنوێژی پێ هەڵبگرین. هەر تانکەرێکی ئاو بە 50 هەزار دینار دەکڕین.
لێدوانی فەرمی: هێدی سعید، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی هیران دەڵێت: ئاگاداری کێشەی ئەم گوندەین، بەدوا داچوونمان كردووە، كێشە لە تۆڕی ئاوی گوند هەیە، نووسراومان بەرز كردووەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەورووبەری هەولێر، كەشفی بۆ كراوە و دەرخستەشی بۆ كراوە، دیزاینیش لەم چەند ڕۆژە تەواو دەبێت و ئیشەكەیان بۆ دەكرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێزان سەعدی، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری هەولێر دەڵێت: هەفتەی داهاتوو بەیەکەوە بەستنی بۆری گوندەکە لەگەڵ یەکێک لە بیرەکانی ئەو دەوروبەرە دەستپێدەکات و ئیتر کێشەیان نامێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 3 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
37 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





