
کارگەیەکی بەرهەمهێنانی شیر
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێک وردەکاریی پڕۆژەیەکی وەهمی لە پارێزگای بابل ئاشکرا دەکات، کە بووەتە هۆی بەهەدەردانی 400 ملیار دینار.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی چەند بەڵگەنامەیەک کە پەرلەمانتار ئەمیر مەعمووری، ئاشکرایکردووە، حکومەت گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای عەرەبی عێراقی بۆ گەشەپێدانی سامانی ئاژەڵ کردووە، بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی کشتوکاڵی و کارگەی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی و سوود وەرگرتن لە سامانی ئاژەڵ و وێستگەی توێژینەوە و حەوزی بەخێوکردنی ماسی لەسەر ڕووبەری 12 هەزار و 318 دۆنم زەوی لە ناوچەی تەلیعەی شاری حیللە لە پارێزگای بابل .
لێدوانی فەرمی: مەعمووری لەگرتە ڤیدیۆیەکدا لەسەر ئەو زەوییە بیابانە دەڵێت: " لە بەرامبەر ئەم پڕۆژەیەی کە بەردی بناغەشی بۆ دانەنراوە، حکومەت کۆمپانیای ناوبراوی بۆ چەندین ساڵ لە باج و گومرگ بەخشیوە، بەمەش نزیکەی 400 ملیار دینار زەرەی لە دەوڵەتی عێراق داوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە چەندین بەڵگەنامە دەخاتەڕوو کەتێیدا کۆمپانیای ناوبراو بەناوی پڕۆژەکەوە چەندین ماددە و کەرەستەی بیناکاری و ئاژەڵ و ماسی و دار و درەخت هاوردەکردووە بەبێ ئەوەی باج و زەریبە بدات و لەبازاری ڕەش ساغی کردووەتەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ئەو بەڵگەنامانە کۆمپانیای عەرەبی عێراقی بۆ گەشەپێدانی سامانی ئاژەڵ ئەم ماددە و کەرەستانەی هاەردەکردووە:
600 هەزار تۆن ئاسنی پیشەسازی لە دەروازەکانی ئوم قەسر و شەلامچە هاوردەکردووە.
150 هەزار تۆن ئاسنی تایبەت بە کۆنکرێت.
پێنج هەزار تۆن دار.
300 هەزار تۆن سیرامیک و گرانێت.
90 هەزار ماتۆڕی ئاو.
200 وێستگەی کارەبا.
100 هەزار ماتۆڕ و خەزانی ئاو، جگە لە هەزاران تەبەقە هێلکە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە





