
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران نیگەرانیی خۆی لە دووبەرەکی ناوخۆیی و تێکدانی یەکڕیزی وڵات دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە تاران بە دوای شەڕەوە نییە لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا.
لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنییدا ڕایگەیاند،''ئێمە بەدوای شەڕدا ناگەڕێین، بەڵام ئەگەر بیانەوێت داگیرکاری [ ئیسرائیل و ئەمریکا] بکەن، ئەوا بە زۆر ڕووبەڕوویان دەبینەوە".
سەرۆککۆماری ئێران دەشڵێت، "ئێمە نامانەوێت شەڕ بکەین، هەر لەسەرەتاوە وامان وتووە، بەڵام لە شەڕیش ناترسین، گەلەکەمان سەلماندوویەتی کە ئەگەر شەڕ هەڵگیرسێت، یەکگرتوویی و یەکگرتوویی ناوخۆیی زۆر بەهێزتر دەبێت.''
باکگراوند: مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردە سەر ئێران و ئێرانیش لەڕێگەی درۆن و مووشەکی دوورمەوداوە ئیسرائیلی بە ئامانج گرت، لە هێرشەکەدا ئیسرائیل چەند پێگەیەک لەنێوانیاندا بنکە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتەی کردە ئامانج، ئەمە جیا لە کوشتنی چەند فەرماندەیەکی باڵای ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە. دواتر ئەمریکاش هاتە ناو جەنگەکە و بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بۆردوومان کرد. لە کۆتاییشدا تاران و تەلئەڤیڤ بە نێوەندگیریی ترەمپ ئاگربەستیان ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 5 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
39 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






