
مەحفوز دۆرودێمیر و خێزانەکەی دوای ئەوەی لە زیندان ئازاد کرا
ئاڤا نیوز
مەحفوز دۆڕودێمیر، دوای 30 ساڵ بەندکردنی لە گرتووخانەی شەکران لە شاری ئیزمیری تورکیا، لە چوارچێوەی بەردەوام بوونی پرۆسەی ئاشتی و بەهۆی ئەوەی کە نەخۆشی درێژخایەنی هەیە ئازاد کرا. ئەو دەڵێت، وەڵامی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەدەینەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دۆڕودێمیر دوای مانەوە لە زیندان بۆ ماوەی 30 ساڵ ئەمڕۆ شەممە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی ئازاد کرا. لە کاتی دەرچوونی لە زیندان لەلایەن ئەندامانی خێزانەکەی و کۆمەڵەی هاوکاری و هاوپشتی خێزانی زیندانیان و کارگێڕانی دەم پارتی پێشوازی لێکرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەحفوز دۆڕودێمیر، تووشبووی نەخۆشی درێژخایەنی گرێیی سییەکان بووە و سێ جار نەشتەرگەری بۆکراوە، ئازادکردنی دۆڕودێمیر لە چوارچێوەی یاداشتی داواکارییەکانی دەم پارتییە بۆ پرۆسەی ئاشتی، بەوەی سەرجەم ئەو زیندانییانەی کە نەخۆشی درێژخایەنییان هەیە، ئازاد بکرێن.
لێدوانی فەرمی: مەحفووز لەکاتی دەرچوونی لە زیندان گوتی، بەدەم بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە دەچین، ئەو بەرپرسیارییەتییە لەسەرمانە بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە بەجێی دەگەیێنین.
- ئۆجەلان لەناو چوار دیوار ماوەی چارەسەری پرۆسەی ئاشتی دەستپێکردووە و کارکردن بۆ ئەو پرۆسەیە بەردەوامە.
- تا ڕێبەرەکەمان و هەزاران هاوڕێی دیکەم لە زیندان مابن، نابێت باسی ئازادی بکرێت. کەی ڕێبەرەکەمان ئازاد کرا و یەکبوونی گەل بەدی هات، ئەو کات دەتوانین بڵیێن ئازادین.
-من ئەمڕۆ ئازاد بووم بەڵام هەر چاوم لەوانەی دوای خۆمە، بەهەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی پرۆسەی ئاشتی وەڵامی بانگەوازەکەی ڕێبەرەکەمان دەدەینەوە.
باکگراوند: مەحفوز دۆڕودێمیر لە ساڵی 1996 لە شاری مێرسین دەستگیر کرا، لە دادگای قۆنیا دادگایی کرا و لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی مێرسین بە تۆمەتی "تێکدانی یەکێتی و یەکپارچەیی دەوڵەت" سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا.
قووڵتر: دۆرودەمیر کە لە زیندانەکانی مێرسین، ئەدەنە، قۆنیا، ئامەد، مێردین و ئیزمیر بەندکرابوو، تووشی نەخۆشی سەرئێشە، نەخۆشی درێژخایەنی گرێی سییەکان، تەنگەنەفەسی، گەڕانەوەی خوێن، گەورەبوونی پرۆستات، گیرانی خوێنبەرەکان و نەخۆشی سییەکانی بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






