ئۆکرانیا لەبارەی ڕووداوەکەی لالەزار ڕوونکردنەوە دەدات: مەشقمان بە هیچ هێزێک نەکردووە
- کوردستان
- 30 ئاب

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق لەسەر هێرشەکەی لالەزار هاتەدەنگ و دەڵێت، "بە تووندی ئەو زانیارییانە ڕەتدەکەینەوە کە لە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوکراونەتەوە، گوایە لایەنی ئۆکرانی تێوەگڵاوە لە ئامادەکردن یان مەشقپێکردنی ئەو کەسانەی کە لە چالاکییە نایاساییەکان لەسەر خاکی عێراق یان هەرێمی کوردستان بەشدارن".
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر میدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڤیدیۆی دانپێدانانی ژمارەیەک کەسیان بڵاو کردەوە و بە چەکداری هێزی دووپشکی نزیک لە لاهوور شێخ جەنگی ناوی بردن. لە دانپێدانانی ئەو کەسانەدا هاتبوو کە بە چەند مانگێک پێش هێرشەکەی لالەزار چوونەتە وڵاتی ئۆکرانیا و لەوێ ڕاهێنانی چۆنێتی بەکارهێنانی درۆن و دروستکردنی درۆنیان پێکراوە تاوەکوو لە هەوڵی نانەوەی پشێوی و تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانی بەکاری بهێنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوەکەی باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا هاتووە، کە "هەرگیز وڵاتەکەیان لە هیچ چالاکییەکدا نەبووە و نییە کە پەیوەندی بە مەشقپێکردنی چەکداران یان دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) بۆ بەکارهێنانی نایاسایی لە دەرەوەی خاکەکەی بێت. ئەم بانگەشانە بە زانیارییەکی چەواشەکارانە و بێ بنەما دادەنرێن و هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە. ئێمە بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە زانیارییە ناڕاستانە بە هەوڵێک بۆ لەکەدارکردنی ناوبانگی ئۆکراینا و سەرکردایەتییەکەی دەزانین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات "تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمی و متمانەپێکراوەکان ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاری، و خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆ و ڕاپۆرتە پشتڕاستنەکراوەکان".
دەقی ڕاگەیێنراوەکەی باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا:
ڕاگەیێنراوی باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق سەبارەت بە زانیارییە چەواشەکارەکان لەبارەی مەشقپێکردنی چەکداران یان دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ بەکارهێنانی نایاسایی لە دەرەوەی ئۆکرانیا.
باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە کۆماری عێراق بە هەموو شێوەیەک ئەو ڕاپۆرتە درۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە لە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەرکەوتوون، کە گوایە لایەنی ئۆکرانی تێوەگڵاوە لە ئامادەکردن یان مەشقپێکردنی ئەو کەسانەی کە لە چالاکییە نایاساییەکان لەسەر خاکی عێراق یان هەرێمی کوردستان بەشدارن. ئۆکرانیا هەرگیز و ئێستاش، هیچ چالاکییەکی ئەنجام نەداوە و نادات کە پەیوەندی بە مەشقپێکردنی چەکداران یان دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ بەکارهێنانی نایاسایی لە دەرەوەی خاکەکەی بێت. ئەم بانگەشانە بە زانیارییەکی چەواشەکارانەی ڕوون و بێ بنەما دادەنرێن و هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە.
ئێمە بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە زانیارییە ناڕاستانە بە هەوڵێک بۆ لەکەدارکردنی ناوبانگی ئۆکراینا و سەرکردایەتییەکەی دەزانین. باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە عێراق داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمییە و متمانەپێکراوەکان ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاری و خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆ و ڕاپۆرتە پشتڕاستنەکراوەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






