
هێزەکانی ئەمریکا لە یەکێک لە بنکە سەربازییەکان لە عێراق
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ، ئەمریکا دەسەڵاتدارانی عێراقی لە دەستپێکردنی پرۆسەی کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی لە بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و بنکەی و ڤیکتۆریا ئاگادار کردووەتەوە، ئەمەش بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە نێوان بەغدا و واشنتن واژۆ کراوە.
لێدوانی فەرمی: حوسێن عەلاوی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنە دەڕوات کە لە نێوان بەغدا و واشنتن واژۆ کراوە و بەپێی ئەو ڕێککەوتنەش بڕیار بوو کۆتایی بە ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2017 بێت، بەڵام دۆخی حکومەتەکانی پێشووی عێراق هۆکار بوو بۆ دواخستنی، تاوەکوو لە سەردەمی حکومەتی ئێستا ڕێککەوتنی نوێی لەسەر کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی ساڵی ڕابردوو 2024 لە نێوان هەردوو لایەنی عێراقی و ئەمریکی واژۆ کرا، قۆناغی یەکەمی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ شەڕی دژی ڕێکخراوی داعش، لە ئەیلوولی 2025 کۆتایی دێت، قۆناغی دووەمیش لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت، بۆ ماوەی ئەو ساڵەش ژمارەیەک هێزی لە هەرێمی کوردستاندا دەهێڵێتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: میدیاکانی عێراق و میدیا عەرەبییەکان، ئەمڕۆ بڵاویان کردەوە، کە بەشێکی زۆر لە هێزەکانی ئەمریکا دەست بە کشانەوە لە بەغدای پایتەخت دەکەن، بەتایبەتی لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هەردوو بنکەی سەربازی عەین ئەسەد و ڤیکتۆریا کە نزیکەی 2500 سەربازی ئەمریکی لەخۆدەگرن.
هەرچەندە ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە پەیوەندیی بەرگریی نێوان عێراق و وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەسەرویانەوە ئەمریکا بەردەوام دەبن، ئەم کشانەوەیەش هیچ مەترسییەکی لەبارەی گەڕانەوەی ڕێکخراوی داعش بۆ عێراق نییە، بەڵام بەپێی شرۆڤەکاران لە زۆرێک لەو ناوچانەی کەبۆشایی ئەمنی تێدایە داعش سەرهەڵدەداتەوە، چونکە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەردەوام زانیاریی هەواڵگرییان بە لایەنی عێراق داوە.
لەلایەکی دیکەوە: گرووپە چەکدارەکانی"بەرەی مقاوەمە" ئەم کشانەوەیە بەتەکتیکی ناودەبەن و دەڵێن، "جێگۆڕکێی هێزەکانی ئەمەریکا و کەم کردنەوەی ژمارەیان لە هەندێک بنکە و سەربازگەدا، پێشێلکارییەکانیانی ڕانەگرتووە، بەڵکو لە بەرامبەردا فڕینی فڕۆکە بێفڕۆکەوان و جەنگییەکانیان لەنێو ئاسمانی عێراقدا چڕکردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
فۆکس نیوز: ئەمریکا گوشار لەسەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاتر دەکات
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
فەلەکناسێک یەکەم ڕۆژی پایز دیاری دەکات
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ 29 دۆلار بەرز دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
فۆکس نیوز: ئەمریکا گوشار لەسەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاتر دەکات
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
فەلەکناسێک یەکەم ڕۆژی پایز دیاری دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا