
فڕۆکەیەکی هێڵی فڕۆکەوانی فلای ئەربیل
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای فلای ئەربیل لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە دەنگۆیەک لەبارەی سووتانی بزوێنەری فڕۆکەیەکی هێڵەکەی ڕەتدەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمرۆ شەممە 30-8-2025، دەنگۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و باس لە سووتانی بزوێنەری فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی فلای ئەربیل دەکات لە ئاسمانی شاری هەولێر، ئاڤا میدیا بەدواداچون بۆ بابەتەکە دەکات و زانیارییەکان بڵاو دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: لاوەند مەموندی، بەڕێوەبەری ڕێگەپێراوی کۆمپانیای فلای ئەربیل بە ئاڤا میدیا ڕاگەیاند: هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو و سووتان لە فڕۆکەکانی فلای ئەربیل ڕووینەداوە، سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکەینەوە کە لەلایەن هەندێک کەسەوە دەکرێتە سەر کۆمپانیاکەمان.
لە دوێنێوە گەشتەکانمان بەبێ کێشە دەستپێکردوە و لەکاتی خۆیان ئەنجام دراون، گەشتەکانمان لە نێوان هەولێر - لەندەن، هەولێر - کۆڵن، هەولێر - یەریڤان، هەولێر – ئەمستەردام بوون، هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو و سووتان لە فڕۆکەکانی فلای ئەربیل ڕووینەداوە و سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکەینەوە کە لەلایەن هەندێک کەسەوە دەکرێتە سەر کۆمپانیاکەمان.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەری ڕێگەپێراوی کۆمپانیای فلای ئەربیل باسی لەوەشكرد: ئەگەر حاڵەتێکی نەخوازراو لە فڕۆکەی هەر هێڵێکی گواستنەوە ڕووبدات، ئەوا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خۆی ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕووداوەکەوە بڵاو دەکاتەوە، ئێمە تاکە کۆمپانیاین لەسەر ئاستی عێراق مۆڵەتی فڕینی فڕۆکەمان لە تەواوی وڵات و شارەکانی ئەوروپا هەیە، داوا لە گەشتیاران دەکەین گوێ بەو دەنگۆیانە نەدەن کە دوورن لە ڕاستییەوە.
زانیاریی زیاتر: فلای ئەربیل هێڵێکی فڕۆکەوانی کوردییە، ژمارەیەک فڕۆکەی نوێ و پێشکەوتووی هەیە کە هاووڵاتییان لە تەواوی جیهان گەشتی پێدەکەن، تاوەکو ئێستا ئەم هێڵە هیچ گرفتێکی نەبووە، و کارمەندەکانیشی کوڕ و کچی گەنجی کوردستانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






