
دیاردەی مانگگیران
ئاڤا نیوز
بەپێی داتا فەلەکییەکان لە 7ـی 9ـی 2025، مانگگیران ڕوودەدات و لە هەرێمی کوردستان دەبینرێت، بۆ ئەم مەبەستەش لە پارکی منارەی شاری هەولێر تەلەسکۆبی بۆ دادەنرێت.
وێنە گەورەکە: مانگگیران (Total Lunar Eclipes) دیاردەیەکی گەردوونییە و کاتێک ڕوودەدات کە ڕۆژ و زەوی و مانگ دەکەونە سەر یەک هێڵ و مانگ دەچێتە ناوچەی سێبەری زەوی، لەو کاتەدا زەوی ڕێگە نادات تیشکی ڕۆژ بەر مانگ بکەوێت.
لێدوانی فەرمی: ئەژی چەتۆ حەسەن، سەرۆکی ڕێکخراوی فەلەکناسی کوردستان بە ئاڤا میدیای وت، سەرلەئێوارەی ڕۆژی حەوتی ئەیلول دیارەی مانگگیرانی تەواو ڕوودەدات و لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ژمارەیەک وڵاتی جیهان هەستی پێدەکرێت، بۆ ئەم مەبەستە تەلەسکۆب و کامێرا لە پارکی منارەی شاری هەولێر دادەنێین و چاودێریی ئەو دیاردە گەردوونییە دەکەین.
چی ڕوودەدات: مانگگیرانەلە بەمجۆرە دەبێت:
- کاتژمێر 6:28 ئێوارە دەست پێ دەکات و مانگ دەچێتە ناوچەی نیمچە سێبەر زەوی، ئەمە بە چاو هەستی پێناکرێت بەڵام بە تەلەسکۆب دیار دەکەوێت.
- کاتژمێر 7:27 مانگ دەچێتە ناوچەی سێبەری تەواوی زەوی ئینجا بە چاو هەستی پێ دەکرێت.
- کاتژمێر 8:20 شەو مانگگیرانی تەواو ڕوودەدات، لەم کاتەدا مانگ بە تەواوی دەچێتە ناوچەی سێبەری زەوی.
- کاتژمێر 9:11ـی شەو مانگگیران دەچێتە بەرزترین ئاستی، لەم کاتەدا مانگ بە تەواوی تاریک دادێت، مانگ ون نابێت، بەڵام ڕەنگی دەبێتە سورێکی تۆخ.
- کاتژمێر 11:55ـی شەو مانگگیران کۆتایی دێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی مانگگیرانی تەواو یەک کاتژمێر و 22 خولەک دەخایەنێت، کۆی گشتی پێنج کاتژمێر و 27 خولەک دەخایەنێت.
ئەمەش بزانە: مانگگیرانی ئەمجارە ئەم شوێنانە دەگرێتەوە: وڵاتانی ئاسیا، ئەوروپا، ئوسترالیا، ئەفریقیا، بەشێکی ڕۆژئاوای ئەمریکای باشوور، ڕۆژهەڵاتی ئەمریکای باشوور، زەریای هێمن و زەریای ئەتڵەسی.
باکگراوند: کۆتاجار کە مانگگیرانی تەواو لە هەرێمی کوردستان ڕووی دا لە 28ـی 7ـی 2018 بوو، ئەو کات کۆی گشتیی مانگگیران شەش کاتژمێر و 13 خولەکی خایاند.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پێشبینی دەکرێت ساڵی داهاتوو چوار دیاردەی گەردوونی ڕووبدەن، دوو مانگگیران و دوو ڕۆژگیران، لەم چوار دیاردەیە تەنیا یەک مانگگیرانی نیمچە سێبەر لە هەرێمی کوردستان هەستی پێدەکرێت، پێشبینیش دەکرێت لە کۆتا ساتەکانی ساڵی 2028 مانگگیرانی تەواو لە هەرێمی کوردستان ڕووبدات و ماوەی پێنج کاتژمێر و 36 خولەک بخایەنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 13 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
47 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






