وەزارەتی دارایی بڕیاری دا موڵکەکانی کۆمپانیاکانی نالیا و چاڤی بخاتە مەزادەوە
- هەواڵ
- 31 ئاب

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر داوای بانکە بازرگانییەکان بڕیار دراوە سەرجەم موڵکەکانی کۆمپانیای نالیا و چاڤی بخاتە مەزادەوە کە ژمارەیان 60 موڵکە, ئەمەش لەبەرامبەر ئەو قەرزە کەڵەکەبووانەیە کە کۆمپانیاکان لەسەریانە.
وێنە گەورەکە: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ کە خاوەندارێتیی هەردوو کۆمپانیای نالیا و چاڤی دەکات، لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمپانیاکانی قەرزێکی زۆری بەناوی وەبەرهێنان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتبوو، ئێستا بڕی قەرزەکان گەیشتووەتە بڕی 92 ملیار دینار.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، لەسەر داوای بانکە بازرگانییەکان بڕیار درا دەست بگیرێت بەسەر سەرجەم موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی و نالیا کە ژمارەیان 60 موڵکە ئەمەش لەبەرامبەر نزیکە 92 ملیار دینارە.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێت, لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار لە ڕێگەی (بانکی سلێمانی یەک) ئاگاداری کۆمپانیای نالیا و چاڤی کراوەتەوە، بەڵام وەڵامیان نەبووە. بۆیە وەزارەت بە مافی خۆی دەزانێت سەرجەم موڵکەکان بخاتە مەزادوە. ئەمە لە کاتێکدایە بەهای قەرزەکانی ئەو دوو کۆمپانیایە گەیشتووەتە 91 ملیار و 760 ملیۆن و 66 هەزار دینار. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە 20-10-2021 دادگا لە بەرژەوەندی وەزارەتی دارایی دۆسیەی قەرزەکانی یەکلایی کردەوە و لە 22-9-2024 گلدانەوە لەسەر سەرجەم موڵکەکانی کۆمپانیای نالیا و کۆمپانیای چاڤی دانرا. هاوکات دادگا لە 26-11-2024 تانەی پێداچوونەوەی نالیای ڕەتکردەوە.
زانیاری زیاتر: وەزارەتی دارایی دەڵێت، سەرجەم موڵکەکانی ئەو دوو کۆمپانیایە کە ژمارەیان 60 موڵکە و پێکهاتوون لە چەندین پارچە زەوی، هۆتێل، کافتریا و کابینەی گەشتیاری و چەندین موڵکی تر، دەخرێنە مەزادەوە لەبری قەرزە کەڵەکەبووەکانی ئەو دوو کۆمپانیایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەک لە ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دارایی هاتووە، لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم بەشێوەیەکی چڕ کار لەسەر ئەم دۆسیەیە کرا، دوای ئەوەی لە ساڵی 2021 وەزارەت دۆسیەیەکی یاسایی بردەوە لەلایەن لیژنەکەوە چوار پارچە زەوی دانرا بۆ ئەوەی بەشێوەی مەزاد بفرۆشرێت، بەڵام دواتر دەرکەوت ئەو پارچە زەوییانە لە بنەڕەتدا بۆ سەوزایی و خزمەتگوزاری تەرخان کراوە و ناتوانرێت ڕەگەزەکانیان بگۆڕدرێت و بخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە، وەخەمڵاندنێکی نادروست بۆ نرخەکانیان کرابوو وە ڕێگری یاسایی هەبوو بۆ فرۆشتنیان، بۆیە بەبڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری سەرجەم پرۆسەکە ڕاگیرا و جارێکی تر لەلایەن تیمێکی پسپۆڕەوە کار لەسەر دۆسییەکە کرایەوە و، سەرجەم ئەو موڵکانەی کە شایستەی فرۆشتنن نیشانەی گلدانەوەیان خرایە سەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 15 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
49 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






