
د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەدات، بەغدا دەیتوانی مانگێک پێش ئێستا مووچەی مانگی شەش خەرج بکات، جەختیش لەوە دەکاتەوە کە لیژنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە گفتوگۆکانیان بەردەوام دەبن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەبارەی داهاتی نانەوتی.
وێنە گەورەکە: بڕیارە بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر داهاتی ناوخۆ و هەناردەکردنەوەی نەوت، ئەم هەفتەیە دوو شاند لە هەولێرەوە بچنە بەغدا و لەگەڵ هاوتاکانیان گفتوگۆ بکەن، چونکە ناردنی مووچەی مانگی حەوت لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت و ڕێککەوتن لەسەر داهاتە نانەوتییەکان ماوە.
لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای گوت، "بەغدا چێژ لە ئازاردانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبینێت، ئەو مووچەی ئێستا دەینێرن دەیانتوانی مانگێک پێش ئێستا بینێرن، بەڵام بە ئەنقەست دواخرا."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لیژنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە گفتوگۆ بەردەوام دەبن بۆ ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی، بەو ئامانجەی مووچەی مانگی حەوت و مانگەکانی دیکە گەرەنتی بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 32 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






