وەزارەتی کارەبا هاووڵاتیانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە پچڕانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی کارەبا هاووڵاتیانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە پچڕانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە

کارمەندێکی وەزارەتی کارەبا لەکاتی ئەرکدا

ئاڤا نیوز

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوە بۆ فشاری سەر تۆڕەکانی کارەبا دەکات و هاووڵاتیان لە پچڕانی نەخوازراو ئاگادار دەکاتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژەکانی یەک و دووی ئەیلوول هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک. تاقیکردنەوەکە ناوچەکانی ناوەوە و دەرەوەی پڕۆژەی ڕووناکی دەگرێتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: ئەم تاقیکردنەوەیە ڕێکارێکی ڕۆتینییە کە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجام دەدرێت لەلایەن وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئامانج لێی دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبایە لە ماوەی دوو ڕۆژی تاقیکردنەوە بۆ هەر پارێزگایەک کە تیایدا هاووڵاتیان کارەبای بەردەوامییان دەبێت.

زانیاریی زیاتر: بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی کارەبا هاووڵاتیان لە ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا بەهۆی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکەوە ئاگادار دەکاتەوە، تاقیکردنەوەکەش لە پارێزگای هەولێر دەستپێدەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ