
دیمەنێکی پارێزگای سلێمانی لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند درۆنێک لە نزیک دەباشان خراونەتە خوارە و تاوەکو ئێستا زیانەکانی ئاشکرا نەکراوە.
وێنە گەورەکە: لە کاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 20-8-2025 ڕووبەڕبوونەوەی چەکداری لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی و چەکدارانی سەر بە لاهوور شێخ جەنگی لە لالەزار ڕوویدا و تاوەکو کاتژمێر 7 بەردەوام بوو، لە ئەنجامی ئەو ڕووبەڕووبوونەوە چەکدارییە لاهوور شێخ جەنگی و براکانی دەستگیرکران. بۆ یەکەمجاریش لەو شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەیە درۆنی بۆمبڕێژکراو بەکارهات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، چەند درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە دوای کاتژمێر 04:00 لە نزیک دەباش خراونەتە خوارەوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، ئێستا دەست بە لێکۆڵێنەوە کراوە لە سەرچاوەی ئاراستەکردنی درۆنەکان و دیار نییە لە کوێوە ئاراستە کراون.
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی، بەفەرمی ئامادە نییە قسە لەسەر ئەم بابەتە بکات و پشتڕاستی بکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





