لە ماوەی چوار مانگدا نزیكەی 30 كەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی پیشەی پزیشكی دەستگیركراون
- تەندروستی
- 1 ئەیلوول

دیمەنی داخستنی نۆرینگەیەکی پزیشکی
ئاڤا نیوز
بەرپرسی هۆبەی پشكنین و بەدواداچوون لە سەندیكای پزیشكانی كوردستان ئاشكرای دەكات، تەنها لە ماوەی چوار مانگدا، 25 بۆ 30 كەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی پیشەی پزیشكی و كردنەوەی نۆرینگەی پزیشكی، دەستگیركراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ئەنجامدانی پیشەی پزیشكی و كردنەوەی نۆرینگە، پێویستە پزیشكی پسپۆڕ، دەرچووی یەكێك لە كۆلێژە پزیشكییە باوەڕپێكراوەكان بێت و لە سەندیكای پزیشكانی كوردستان چاوپێكەوتنی لەگەڵدا دەكرێت و بەپێی پێویستیی پسپۆڕییەكەی ناوی تۆمار دەكرێت و، دواتر بە بڕیاری ئەنجوومەنی سەندیكا، باجی پزیشكی بۆ دەردەكرێت و مۆڵەتی كاری پێ دەدرێت، سەبارەت بە كەسانی بیانی، پێویستە بەر لەو ڕێكارانە، سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بكات بەمەبەستی یەكسانكردنی بڕوانامەكەی (تەعدیل شەهادە) بەر لەوەی سەردانی سەندیكای پزیشكانی كوردستان بكات.
لێدوانی فەرمی: د. موشتاق عەبدولخالق، ئەندامی لقی هەولێری ئەنجوومەنی سەندیكای پزیشكانی كوردستان و بەرپرسی هۆبەی پشكنین و بەدواداچوون تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، داواكاریی پزیشكانی بیانی و دەرەوەی هەرێمی كوردستان بۆ بوون بە ئەندام لە سەندیكا، مەرج نییە سەرجەمیان قبووڵ بكرێن و تەنیا بەپێی پێویستی پسپۆڕییەكەی مۆڵەتیان پێ دەدرێت.
دكتۆر موشتاق ئاشكراشی دەكات، لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا، بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر، 25 بۆ 30 كەسمان دەستگیركردووە كە پزیشكی پسپۆڕ نەبوونە و تەنها كارمەندێكی ئاسایی تەندروستی بوونە یاخود یاریدەدەری پزیشك بوونە و پسپۆڕییان نەبووە و بە نایاسایی نۆرینگەیان كردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی بەدواداچوونەكانی هۆبەی پشكنین لە سەندیكای پزیشكانی كوردستان، زۆرترینی ئەوانەی دەستگیركراون، سەنتەر و نۆرینگەی جوانكاریی فیلەر و بۆتۆكس و جوانكاریی ددانیان كردووەتەوە.
باكگراوند: زیاتر لە شەش هەزار كەس لە سەندیكای پزیشكانی كوردستان تۆماركراون و مۆڵەتی كاركردنی پیشەییان وەك پزیشك هەیە، و لەو ژمارەیەش زیاتر لە هەزار پزیشك، نۆرینگە و سەنتەری پزیشكیی تایبەت بەخۆیان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا: قۆناغێکی نوێی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووسیا دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر چوار ئافرەت دهستگیركران لە ماڵهوه سەنتەری جوانكارییان دانابوو