چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئاڤا : خامنەیی هیچ پەیوەندی بەیاسای حەشدی شەعبییەوە نییە
- عێراق
- 1 ئەیلوول

دیمەنی چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە کشانەوەی یاسای حەشدی شەعبی لەسەر ڕاسپاردەی عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێرانەوە دەکات و دەڵێت "دواخستنی یاساکە پێشنیازی حکومەت بووە بۆ ڕێگریکردن لە زیادبوونی گرژییەکان".
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ یەکشەممە، 31-8-2025 ڕۆژنامەی "عەین"ـی ئیماراتی لە ڕاپۆرتێکدا هۆکارەکانی کشانەوەی پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی خستەڕوو و ئاماژەی بەئەوە دا، وەک وەڵامێک بۆ فشارە نێودەوڵەتی و ئیقلیمییەکان و لەسەر ڕاسپاردەی عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێرانەوە، چوارچێوەی هەماهەنگیی دەسەڵاتدار لە عێراق ناچار بوو پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمان بکێشێنێتەوە .
لێدوانی فەرمی: عودەی خەدران، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی، کە زۆربەی لایەنە سیاسییە شیعەکانی عێراق لەخۆدەگرێت لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: ئەو ڕاپۆرتە میدیاییانەی کە باس لەوە دەکەن خامنەیی پەیامێکی ئاراستەی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە، داوای لێکردووە یاسای حەشدی شەعبی پەسەند نەکرێت، دورە لەڕاستییەوە و هیچ پەیامێکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە خامنەییەوە سەبارەت بە یاسای حەشدی شەعبی یان هەر یاسایەکی دیکە بە چوارچێوەی هەماهەنگی نەگەیشتووە .
خەدران ڕوونیشیکردەوە، حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی فەرمی عێراقییە و هەر یاسایەک تایبەت بەم دامەزراوەیە، کارێکی عێراقییە و هیچ دەستێوەردانێکی ئێرانی لەم چوارچێوەیەدا نییە و بڕیارەکە لەلایەن حکومەتەوە بە ڕێککەوتن لەگەڵ سەرکردایەتیی لایەنە سیاسییەکان دراوە، بۆ ڕێگریکردن لە هەر گرژییەک لەم کاتە هەستیارەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 4 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
38 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





