
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەریی شاندێکی باڵا سەردانی شانشینی عومان بکات.
وێنە گەورەکە: هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییە ناوچەییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، سوودانی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک لەدەستی گرووپە چەکدارەکان، سەبارەت بە تاوتوێکردنی ئەم دۆخە و کەمکردنەوەی گرژییەکان سەردانی مەسقەت دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی حکومەتی شانشینی عومان ڕاگەیاند: سەردانەکەی سوودانی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و لەگەڵ هەیسم بن تارق، فەرمانڕەوای عومان لە مەسقەت پایتەختی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانی سەردانەکەیدا شاندێکی فەرمی یاوەری دەکات کە ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حکومەتی عێراقی تێدایە.
قووڵتر: ماڵپەڕی "عالەم ئەلجەدید"ی عێراقی لەسەر زاری سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاند: سوودانی لەگەڵ بەرپرسانی عومان بارودۆخی پشێوی ناوچەکە تاوتوێ دەکات لەڕێگەی هێنانی مەسقەت بۆ ناو پرۆسەی هەوڵەکانی کەمکردنەوەی پەرەسەندنی نێوان ئێران و ئیسرائیل.
"سەردانەکەی مەسقەت تەواوکەری هەوڵەکانی سوودانییە بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان لەگەڵ هەردوو وڵاتی سووریا و ئێران لەپێناو ڕێگریکردن لە دەستوەردان یان گواستنەوەی چەک بۆ دەرەوەی عێراق لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 21ی کانوونی دووەمی 2024، بەدر ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان لە میانەی سەردانەکەی بۆ بەغدا بانگهێشتنامەی فەرمی لەلایەن هەیسەم بن تارق ڕادەستی سوودانی کرد بۆ سەردانیکردنی ئەو وڵاتە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






