بەنزیخانەکانی هەولێر لە یەک  مانگدا 33 ملیۆن دینار سزادراون

شەیری بکە لە:
بەنزیخانەکانی هەولێر لە یەک  مانگدا 33 ملیۆن دینار سزادراون

بەنزینخانە

ئاڤا نیوز

بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ بە شوفێران، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، 23 بەنزینخانەیان داخست و 33 ملیۆن دینار سزای دارایی دراون.

چیرۆکی سەرەکی: تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، ڕۆژانە سەردانی سەرووی 40 بەنزینخانە دەکەن و نموونەی بەنزینەکەیان دەبرێتە تاقیگە، ئەگەر ئۆکتانی بەنزینەکە لە نمرەی ستاندارد نەبێت و هەر سەرپێچییەکی دیکە لە بەنزیخانەکە ببینرێت سزای دارایی دەدرێت و دادەخرێت، چەند سەرپێچییەکەی گەورەبێت سزاکە قورستر دەبێت.

لێدوانی فەرمی: سالار محەممەد، لێپرسراوی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر؛ بە ئاڤای گوت، "لە ماوەی مانگێکدا 560 پشکنین بۆ بەنزینخانەکانی هەولێر کراوە 23 بەنزینخانە داخراون و نزیکەی 33 ملیۆن دینار سزا دراون."

زانیاریی زیاتر: سزادانی بەنزینخانەکان بەگوێرەی خراپی کوالێتی بەنزینەکە دەبێت، لە یەک ڕۆژ بۆ 10 دادەخرێن، دووبارەی کردنەوەی سەرپێچییەکانیش کاریگەری لەسەر ماوەی داخستن دەبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری 260 بەنزینخانە هەن، هەر بەنزیخانەیەک بەنزینەکەی لە پشکنین دەرنەچێت لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر دادەخرێت، 250 هەزار بۆ سێ ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ