
ژمارەیەک دەرچووی بەشە پزیشکییەکان لە عێراق
ئاڤا نیوز
دوای خۆپیشاندانەکانی دەرچووانی پزیشکی، سەرۆکی سەندیکای خاوەن پیشە تەندروستییەکان لە عێراق، ئاشکرای کرد ژمارەیەکی زۆر و شۆکهێنەر کە بەدەیان هەزار دەرچوو دەخەمڵێنرێن لەو توێژە چاوەڕێی دامەزراندن دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنی دووشەممە 1-9-2025 بە سەدان دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە گۆڕەپانی تەحریری پایتەختی بەغدا خۆپیشاندانیکی گەورەیان ئەنجام داو داوای دامەزراندنیان کرد، بەڵام خۆپیشاندانەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گرژی تێکەوت و بڵاوەی پێکرا.
لێدوانی فەرمی: عەلاء مالیکی، سەرۆکی سەندیکای خاوەن پیشە تەندروستییەکان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەپێی ماددەی شەشی ساڵی 2000 پێویستە حکومەت سەرجەم دەرچووانی خاوەن پیشە پزیشکییەکان دوای دەرچوونیان لەزانکۆ و پەیمانگاکان دابمەزرێنێت، لەکاتێکدا ئێستا دامەزراندن تەنیا بەپێی پێداویستییەکانی وەزارەتەکانە، واتە بەشێک لەو دەرچووانە دادەمەزرێن و بەشێکی دیکەیان بەبێ دامەزراندن دەمێننەوە.
مالیکی ئاشکرای کرد، نزیکەی 23 هەزار لە دەرچووانی پیشە پزیشکییەکانی ساڵی 2023 بەبێ دامەزراندن ماونەتەوە، نزیکەی 75 هەزار لە دەرچووانی ساڵی 2024 تاوەکو ئێستا دانەمەزراون، هاوکات لە ماوەی چەند ڕۆژێکی دیکەدا ژمارەی دەرچووانی ساڵی 2025 کە زیاتر لە 80 هەزار دەرچووە، دەچێتە سەر ئەو ژمارەیە، واتە کۆی گشتی نزیکەی 176 هەزار دەرچوو چاوەڕێی دامەزراندنن لەلایەن حکومەتەوە.
مالیکی ئاماژەی بەوەشدا، "چەندین نامەی فەرمیمان پێشکەش بە پەرلەمان کردووە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای شەشی ساڵی 2000 بۆ ئەوەی خێزانەکان چارەنووسی منداڵەکانیان دیاری بکەن و هیوا لەسەر ئەم بنەمایە دروست نەکەن، بەڵام خولی هەڵبژاردن کۆتایی دێت و تا ئێستا هیچ ئەنجامێکمان بەدەست نەهێناوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین





