ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە سنووری دووکان؛ چوار گەشتیار گیانیان لەدەست دا و حەوتیش بریندار بوون
- کوردستان
- 2 ئەیلوول
دیمەنی ئەو پاسەی کە ئەمڕۆ لەڕێگەی نێوان دووکان - بازیان وەرگەڕا
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ پاسێکی گەشتیاری لە نێوان دوکان و بازیان وەرگەڕا، بەوهۆیەوە چوار گەشتیار گیانیان لە دەستداوە. حەوت کەسیش برینداربوون کە هەندێکیان برینەکانیان سەختە.
لێدوانی فەرمی: عەمید عادل ساڵح، بەڕێوەبەری پۆلیسی دوکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پاسێکی گەشتیاری کە 11 کەسی تێدابووە و وەرگەڕاوە، بەو هۆیەوە چوار کەسیان گیانیان لەدەستداوە، حەوت کەسیش برینداربوون کە هەندێکیان برینەکانیان سەختە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی دوکان وتی، ڕووداوەکە لەنێوان دوکان و بازیان بووە لە نزیک ناحیەی پیرەمەگروون کە سەربە قەزای دوکانە، ئەو ڕێگایە پێچاو پێچ و سەختە، بۆیە پاسەکە وەرگەڕاوە.
زانیاریی زیاتر: بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و تەرمەکانیش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو گەشتیارانە بە ڕەگەز عەرەبن و خەڵکی بەغدان، هەموویان ئەندامی یەک خێزانن کە بە مەبەستی گەشتیاری هاتوونەتە سنوورەکە.
ئەمەش بزانە: ئەوانەی گیانیان لە دەست داوە یەکێکیان ئافرەتە و سێ کەسەکەی دیکە پیاون، کە بەپێی تەمەنیان بەم شێوەیە دابەشکراون:
- پیاوێک تەمەنی 33 ساڵە
- پیاوێک تەمەنی 29 ساڵە
- ژنێک تەمەنی 63 ساڵە
- کورێکی گەنج تەمەنی 14 ساڵە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






