
کەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای دەکات، 60 لە کەسوکاری چەکدارانی داعش کە ئافرەت و منداڵیشیان تێدابووە هەوڵی هەڵاتنیان لە کەمپی هۆل داوە لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام هێزە ئەمنییەکان هەوڵەکەی پووچەڵ کردووەتەوە و سەرجەمیان دەستگیر کراون.
وێنە گەورەکە: کەمپی هۆل، گەورەترین کەمپی ژن و منداڵی خێزانەکانی داعشە لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەگوێرەی نوێترین ئاماری ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان، ئێستا زیاتر لە 34 هەزار کەسی تێدا دەژیت، تائێستاش 20 هەزار عێراقی کەمپەکەیان جێهێشتووە و دەورووبەری شەش هەزار هاووڵاتی ئەو وڵاتەش لە کەمپەکەدا ماون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەکە ڕایگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆژی سێشەممە هەوڵی هەڵاتنی نزیکەی 60 کەسیان پووچەڵ کردەوە، لەنێویاندا ژن و منداڵ هەبوون، گرووپەکە خۆیان ئامادە دەکرد بۆ ئەوەی بە دوو ئۆتۆمبێل بڕۆن پێش ئەوەی دەستگیر بکرێن و ڕێگریی لە هەڵاتنیان بگیرێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕوانگەی سووریا، شانەکانی داعش بە شێوازی جۆراوجۆر پارە بۆ خەڵکی کەمپەکە بە تایبەتی "ژنان" دابین دەکەن، ئەمەش بۆ ئاسانکاری کردن بۆ هەڵاتنیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






