
ئەو نووسراوەی فوئاد حوسێن سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای کۆبوونەوەکەی 4ی ئابی نێوان بەغدا و نوێنەرانی کوردستان، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی هەمیشەیی بۆ یەکخستنی پێناس و باجی گومرگی لەنێوان عێراق و کوردستان دەرکرد، ئەندامانی لیژنەکەش دیاری کران.
وێنە گەورەکە: 4ی ئاب ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، بۆ چارەسەری کێشەکان و جێبەجێکردنی بڕیاری حکومەتی فیدراڵ بۆ یەکخستنی پێناس و باجی گومرگی، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا عێراق و کوردستان لیژنەیەکی هەمیشەیی تایبەت بە دەروازەکان و گومرگ پێکبهێنن.
نوسراوی فەرمی: فوئاد حوسێن، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری ڕۆژی 7ی ئاب، واژۆی لەسەر نووسراوێک کردووە کە کۆپییەکی دەست ئاڤا کەوتووە بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی هەمیشەیی بۆ یەکخستنی پێناس و باجی گومرگی لەنێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنەکە نوێنەری پێنج لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی کوردستان لەخۆ دەگرێت و کراوە بە مەرج کە نوێنەری ئەو لایەنانە دەبێت پلەکانیان لە بەڕێوەبەری گشتی کەمتر نەبێت، لیژنەکە ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دەروازەکان، گومرگ و گواستنەوە سەرۆکایەتی دەکات.
هەریەکە لە بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگ لە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، نوێنەری وەزارەتەکانی بازرگانی، بانکی ناوەندی، دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق و دوو نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش تیایدا ئەندام دەبن.
لیژنەکە دوو ئەرکی دەبێت ئەوانیش بریتین لە:
یەکەم: تاوتوێ کردن و پێشنیازکردن بەمەبەستی یەکخستنی جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکان لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان.
دووەم: تاوتوێ کردنی ئەو پرسانەی پەیوەستن بە بەبڕیاری ژمارە 270ی حکومەتی عێراق کە ساڵی 2025 دەریکردووە، لەگەڵ دروستکردنی هەماهەنگی بەمەبەستی جێبەجێکردنی بەیاننامەی گومرگی و پێشکەشکردنی ڕاسپاردە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری یەکخستنی پێناس و باجی گومرگی، ڕاسپاردەکانیش پێویستە 30 ڕۆژ دوای پێکهێنانی ئەم لیژنە پێشکەش بکرێن.
بەگوێرەی خاڵی دووەمی نووسراوەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ کارووباری ئابووری، لیژنەکە دەتوانێت بەگوێرەی پێویست لیژنەی لاوەکیش پێکبهێنێت و هەر کەس و لایەنێکیش میوانداریی بکات کە بە گونجاوی دەزانێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 17 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
50 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






