پووتین بۆ کیم جۆنگ ئون: هەر هێرشیک بۆ سەر کۆریای باکوور هێرشکردنە بۆ سەر ڕووسیا
- جیهان
- 3 ئەیلوول

کۆبوونەوەی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
هەردوو سەرۆکی ڕووسیا و کۆریای باکوور لە پەکینی پایتەختی چین کۆبوونەوە و ڤلادیمێر پووتین سوپاسی کیم جۆنگ ئونی کرد بۆ هاوکاریکردنی سوپای وڵاتەکەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆکراینا.
چیرۆکی سەرەکی: بە پێی ڕێککەوتنامەی ستراتیژی سەربازی نێوان هەریەک لە مۆسکۆ و پیۆنگیانگ، هەردوو دەوڵەت پابەندن بە بەرگریکردن لە یەکتر لە کاتی هێرشی دەرەکی، بۆ ئەو مەبەستەش کۆریای باکوور ژمارەی ئەو سەربازانەی ڕەوانەی ڕووسیای کردبوون و هاوکاری سوپای ئەو وڵاتە بوون لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆکراینا لە هەرێمی کورسک 10 هەزار زیاتر بوون.
لێدوانی فەرمی: ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور گوتی: دەمەوێت سوپاس و پێزانینم بە خانەوادەی سەربازان و خەڵکی کۆریا بگەیەنیت، هاوکاری و هاوبەشی ئێوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی نازیەتی نوێ لە ئۆکراینا، کارێکە هەرگیز ڕووسیا لە بیری ناکات، لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەر وڵاتەکەتان و هەرکات کۆریای باکوور پێویستی بێت ئەوا ڕووسیا بە هەموو هێز و توانایەوە هاوکاری دەکات و ئەم کارە بە ئەرک دەزانین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەی ڤلادیمیر پووتن، سەرۆکی ڕووسیا و کیم جۆنگ ئوون،سەرۆکی کۆریای باکوور لە پەراوێزی یادی 80 ساڵەی کۆتایهاتنی جەنگی جیهانی دووەم بوو کە لە پەکین بەڕیوەچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 5 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
39 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





