سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
- هەواڵ
- 3 ئەیلوول

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و شی جین پینگ، سەرۆکی چین. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
هەردوو سەرۆکی ڕووسیا و چین گفتوگۆیان لەسەر تەمەنی درێژ و نەمری کردووە و دەڵێن خەڵک ئێستا سەروو 100 ساڵ دەژین.
ببینە و ببیستە: بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە پەخشی ڕاستەوخۆی تەلەڤیزیۆنی فەرمی چینەوە بڵاوکراوەتەوە، شی جین پینگ، سەرۆکی چین و ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، لە پەراوێزی نماییشی سەربازیدا لە پەکین، باسی چاندنی ئەندامەکانی جەستەیان کردووە وەک ڕێگەیەک بۆ درێژکردنەوەی تەمەن.
پوتین پێشنیازی ئەوەی کردووە کە بەهۆی داهێنانەکانی بایۆتەکنەلۆژیاوە کە زانستێکە بۆ چۆنێتی بەکارهێنانی سیستەمە زیندووەکان یان ئۆرگانیزمەکانە بۆ دروستکردنی بەرهەمە بەسوودەکان بەکاردێت، ژیانی نەمریش دەتوانرێت بەدەست بهێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شی و پوتین کە بە دەیان ساڵە لە دەسەڵاتدان. هیچ کامیان نیازییان نییە واز لە دەسەڵاتەکانیان بهێنن و ئەم گفتوگۆی تایبەتەی نێوانیان دەرخەری ئەوەیە کە دیدگایان لە ئابووری و سیاسەت تێپەڕیوە.
گفتوگۆی فەرمی: شی جین پینگ، سەرۆکی چین بە پووتین دەڵێت، لە ڕابردوودا، کەسێک تەمەنی بگەیشتایە سەروو 70 ساڵ زۆر دەگمەن بوو، بەڵام ئەمڕۆ دەڵێن کەسێک لە تەمەنی 70 ساڵیدا هێشتا منداڵە.
پووتینیش پێی دەڵێت، بە پەرەسەندنی بایۆتەکنەلۆژیا، ئەندامەکانی مرۆڤ بە بەردەوامی دەتوانرێن بگوازرێنەوە، و خەڵک دەتوانن گەنجتر ببنەوە، و تەنانەت نەمریش بن.
سەرۆکی چین دەڵێت، پێشبینییەکان بەو جۆرەن کە لەم سەدەیەدا، ئەگەری ئەوە هەیە مرۆڤ تا 150 ساڵیش بژیت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 4 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
38 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






