
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
لەچوارچێوەی ڕۆژی دووەمی سەردانەکەی بۆ سەڵتەنەی عومان، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ڕەوەندی عێراقی لەو وڵاتە کۆبووەوە و ڕایگەیاند، هەڵوێستی حکومەتەکەی لەسەر ڕووداوەکانی ئەم دواییە ڕوون و نەگۆڕ بووە و هەوڵ دەدەن وڵات لە هەموو ململانێ و گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە بپارێزن.
وێنە گەورەکە: لە دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین شەڕ و پێکدادانی خوێناویی و گۆڕانکاریی لە ناوچەکەدا ڕوویانداوە لەوانەش: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و گۆڕانی دەسەڵات لە سووریا، لە کۆی ئەو ڕووداوانەش عێراق خۆی لە وتاری تووند و لایەنگیری بەدوورگرتووە و داوای گفتوگۆ و ئاشتی کردووە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ڕەوەندی عێراقی لە عومان کۆبووەوە و باسی لەوەشکرد، لەگەڵ سەڵتەنەی عومان ئاستی هەماهەنگی سیاسیی و فەرمی گەشە پێدەدەن بۆ ئەو مەبەستەش 24 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کردووە، ئەم پڕۆژانەش هاوکاریی ئاشتی و خۆشگوزەرانی وڵات دەبن کە ئێستا لە باشترین دۆخی خۆیدایە.
وتیشی، پێکەوەژیان لە عێراق بنەمایەکی بەهێزی عێراقە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگییەکان، هەڵوێستی حکومەتیش سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە ڕوون و نەگۆڕن، چونکە ڕەنگدانەوەی ئیرادە و هەستی گەل بوون، بۆ داهاتووش عێراق لە هەموو ململانێ و گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە دەپارێزن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە






