ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
- کوردستان
- 4 ئەیلوول

ژمارەیەک هاونیشتمانی شاری سلێمانی لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی گۆشتی خراپبوویان کڕیوە
ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی شاری سلێمانی دەکات، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی سلێمانی دەڵێت: لیژنەکانیان بە بەردەوامی چاودێریی بازاڕەکە دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: چەند هاونیشتمانییەک پەیوەندییان بە ئاڤا میدیاوە کردووە و دەڵێن: لە بازاڕی بەلەدییەکەی شاری سلێمانی گۆشتی "قیمە"مان کڕیوە، دواتر کاریگەریی لەسەر تەندروستییمان هەبوو؛ بۆمان دەرکەوت گۆشتەکە خراپبووە.
لێدوانی فەرمی: گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: ڕۆژانە خەڵکێکی زۆر سەردانی بازارەکە دەکەن و ناتوانین بە یەک دوو حاڵەت بڕیار بدەین، لیژنەکانمان بە بەردەوامی چاودێریی بازاڕەکە دەکەن و دوکاندارەکان گۆشتی مۆرکراو و ڕێگەپێدراو دەفرۆشن، تاوەکو بتوانین بڕیاری لەسەر تێکچوونی هەر شتێک بدەین، پێویستە لەبەر دەستمان بێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی، هەر کەسێک گۆشتی تێکچووی لە بازاڕەکە کڕیوە، با پەیوەندی بە لیژنەکانەوە بکات و بەدواداچوونی بۆ دەکەین، لیژنەکان بۆیان هەیە بەدواداچوونی ورد لەسەر هەر بابەت و حاڵەتێک بکەن، تەنانەت دەتوانین لەڕیگەی کامێراکانی چاودێرییەوە ڕێکاری پێویست بگرینەبەر و ڕاستییەکان ئاشکرا بکەین.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






