
دیمەنی شەوانی سلێمانی لە ئاسمانەوە، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دوو قەزا و چوار ناحیەی دیکە لە سنووری پارێزگای سلێمانی کارەبایان بووە 24 کاتژمێری و زیاتر لە 22 هەزار هاوبەش لێی سوودمەند دەبن.
وێنە گەورەکە: هاووڵاتییان لە ناوەندی شارەکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە دەستییان بە پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای بەردەوام گەیشتووە، ئێستا پڕۆژەکە لە قەزا و ناحیەکان دەستی بە فراوان بوون کردووە و تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026، هەموو هاووڵاتییانی کوردستان دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.
لێدوانی فەرمی: سیروان محەممەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئیوارە ئەمڕۆ تەواوی هاوبەشانی کارەبا لە سنووری قەزای چوارتا و ناحییەکانی سیتەک، زەلا، باسنی و گوندەکانی دەورووبەری، هاوکات قەزای ماوەت و ناحیەی گاپێڵۆن و گوندەکانی دەورووبەریان کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری.
زانیاریی زیاتر: ژمارەی هاوبەشانی کارەبا لەم سنوورانە بە ماڵان و بازرگانی زیاتر لە 22 هەزار هاوبەش دەبێت. پێنج شەممەی ڕابردووش کارەبای قەزای قەرەداغ و گوندەكانی دەورووبەری، ناحیەی عەرەبەت و گوندەكانی دەورووبەری ناحیەی بەرزنجە و گوندەکانی دەورووبەری كارەبایان بووە 24 کاتژمێری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سنووری پارێزگای سلێمانی 372 هەزار هاوبەشی کارەبا هەیە، یەک ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند بوون، 602 مۆلیدەش لە سنووری سلێمانی کوژێنراونەتەوە.
بۆچی گرنگە: بەهۆی پڕۆژەی ڕووناکییەوە زیاتر لە سێ هەزار و 200 مۆلیدە لە سەرتاسەری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کوژاونەتەوە، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژینگەی تەواوی ناوچەکان و تەندروستیی هاونیشتمانیان دروستکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 13 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
47 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






