
ژمارەیەک خوێندکاری سەرەتایی لە یەکێک لە قوتابخانەکانی ڕۆژئاوایی کوردستان وانە دەخوێنن
ئاڤا نیوز
حکومەتی نوێی سووریا دەیەوێت سیستمی خوێندن دووبارە نوێ بکاتەوە و پڕۆگرامێکی نوێی خوێندنی داناوە دەیەوێت هەموو وڵاتە بە ڕۆژئاوای کوردستانیەوە ئەم پڕۆگرامە بخوێنن، بەڵام بەرپرسانی پەروەردەی ڕۆژئاوای کوردستان ئەم پرۆگرامە بەتەواوی ڕەتدەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی نوێی سووریا لەسەرجەم سێکتەرەکان چاکسازی کردووە و دەیەوێت پەیڕەو و پڕۆگرامی نوێ لە وڵات جێبەجێ بکات بۆ هەنگاوەکەشی بە ئاراستەی دەوڵەتدارییەوە دەیەوێت هەموو بەشی وڵاتەکەی یەکبخاتەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شاهین، بەرپرسی ئەنجوومەنی پەروردەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ئاڤای ڕاگەیاند: هێشتا هیچ بڕیارێکی فەرمیمان دەرنەکردووە بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو پرۆگرامەی حکومەتیی سووریا ناردوویەتی بۆ ئەوەی ئەمساڵ بخوێنرێت، بەڵام ئێمە هەموو ناوەندەکانی خوێندنمان ئاگادار کردووەتەوە ئەو پرۆگرامەی حکومەت ناردوویەتی ناخوێنرێت و لەسەر مەنهەجی ساڵانی ڕابردوو بەردەوام دەبین.
محەممەد شاهین باسی لەوەشکرد: ئێمە ئەم پرۆگرامەی حکومەتی نوێ قبووڵ ناکەین و سەرلەبەری ڕەت دەکەینەوە. دەمانەوێت بە گفتوگۆ بگەینە ڕێککەوتن کە پێویستە پرۆگرامی خوێندن لە سووریا دیموکراسی بێت و بۆ هەموو نەتەوەکان بێت. ئەوەی ئێستا حکومەتی سووریا بڕیاری لێ داوە تەنیا بۆ یەک نەتەوەیە و خواستی هەموو نەتەوەکانی تێدا جێنەکراوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئێستا لە ناوچەکانی ڕەققە و منبەج کە لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەن ئەو ناوچانەی ژمارەی زۆری دانیشتووانی عەرەبنشینن، پرۆگرامی خوێندن یونسێف دایناوە و دەخوێنرێت، بەڵام لە کۆبانێ و جەزیرە کە زۆربەی کوردنشینن، پرۆگرامی کوردی خۆبەڕێوەبەری سووریا دەخوێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





