لە هەولێر 12 نۆرینگە و سەنتەری ددان دادەخرێن

شەیری بکە لە:
لە هەولێر 12 نۆرینگە و سەنتەری ددان دادەخرێن

یەکێک لە نۆرینگەکانی پزیشکی ددان

ئاڤا نیوز

سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای پزیشكانی ددان ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی ڕابردوودا 12 نۆرینگە و سەنتەری ددان، بەهۆی پابەندنەبوونیان بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەكان و كەمتەرخەمی لە پیشەی پزیشكی كە بووەتە هۆی زیان گەیاندن بە نەخۆش، داخراون.

وێنە گەورەكە: تا دێت ژمارەی نۆرینگە و سەنتەرەكانی جوانكاری بەشێوەیەكی گشتی و سەنتەرەكانی جوانكاریی ددان لە هەرێمی كوردستان زیاتر دەبن، ئێستا تەنها لە شاری هەولێر؛ 100 سەنتەری جوانكاریی ڕووخسار و چاو و ددان هەن.

لێدوانی فەرمی: د. ئەحمەد پاڵانی، بەڕێوەبەری پشكنین و بەدواداچوون لە فەرمانگەی تەندروستیی هەولێر و سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای پزیشكانی ددان، بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا 12 نۆرینگە و سەنتەری پزیشكیی ددان بەهۆی كەمتەرخەمیی ئاشكرا و بەڵگەدار كە بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە نەخۆش، داخراون.

زانیاریی زیاتر: بەهۆی سەرپێچییەكان، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بەڵێننامەی بە 30 پزیشكی ددان پڕكردووەتەوە و 25 پزیشكی ددانیش بە پێبژاردن سزا دراون، هاوكات دۆسیەی چوار بیانیش ڕەوانەی دادگا كراون كە خۆیان وەك پزیشكیی ددان ناساندووە، بێ ئەوەی مەرج و ڕێنمایی پێویستیان جێبەجێ كردبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: